سه‌ردانی چه‌ند خانه‌واده‌یه‌کی سه‌ر به‌رزی شه‌هید

4/19/2014 2:16:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

له‌درێژه‌ى بانگه‌شه‌ بۆ کاندیده‌کانی حسدک له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستان، شاندێک تانیا تاهیر ئه‌ندامی یه‌ده‌گی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری په‌یمانگای پێگه‌یاندنی کادیران و شێخ حه‌سیب شوانی لێپرسراوی مه‌کته‌بی شه‌هیدان و هاوڕێ له‌گه‌ڵ جه‌بار ساڵح خه‌لیفه‌ و سه‌عاده‌ت مه‌جید سوڵتان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی راوێژکاری (حسدک)، سه‌ردانی چه‌ند خانه‌واده‌یه‌کی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی حسدک یان کرد.

له‌سه‌ره‌تادا شاندی حزب سه‌ردانی ماڵی شه‌هید محه‌مه‌د عه‌لی ئیسماعیل ناسراو به‌ ( حه‌مه‌ قه‌مبور) کرد و  له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ى شه‌هیدانه‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازی کران.

له‌و دانیشتنه‌دا شاندی حزب تیشکیان خسته‌ سه‌ر رۆڵ و پێگه‌ى حسدک له‌ خه‌مخواردن و گرنگی دان به‌ ماڵباتی شه‌هیدان و پاشان باسیان له‌ سه‌ر به‌رزی شه‌هید محه‌مه‌د عه‌لی کرد و رایانگه‌یاند " شه‌هیدان هه‌میشه‌ سه‌روه‌رن و به‌دیهێنه‌ری سه‌رجه‌م ده‌ستکه‌وته‌کانی حکومه‌تی کوردستانن. هاوکات باسیان له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی  و کاندیده‌کانی حسدک کرد و رایانگه‌یاند" کاندیدانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی حسدک هه‌ڵقوڵای چین و توێژه‌کانی ناو جه‌ماوه‌رى کوردستانن، کوڕ و کچی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانن، بۆیه‌ ده‌نگدان به‌ کاندیده‌کانی حسدک له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی، ده‌نگدانه‌ به‌ خوێنی شه‌هیدان و به‌فیڕۆ نه‌چوونی خه‌باتیان.

لای خۆشیانه‌وه‌، بنه‌ماڵه‌ى شه‌هید محه‌مه‌د عه‌لی ئیسماعیل ناسراو به‌ ( حه‌مه‌ قه‌مبور)، جارێکی دیکه‌ پشتگیری خۆیان بۆ حسدک و کاندیدانی حسدک له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی دووپاتکرده‌وه‌ و رایانگه‌یاند" ده‌نگدان به‌ کاندیده‌کانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی رۆحی شه‌هیدان ئاسوده‌ ده‌کات.

پاشان شاندی حزب سه‌ردانی ماڵی شه‌هیدی سه‌رکرده‌ محه‌مه‌د ره‌حیم ناسراو به‌ خاڵه‌ حاجی یان کرد و له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ى شه‌هیدانه‌وه‌ پێشوازییه‌کی گه‌رمیان لێکرا.

له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌که‌، شاندی حسدک، باسیان له‌ سه‌روه‌ری و قاره‌مانی شه‌هید خاڵه‌ حاجی کرد و رایانگه‌یاند" خاڵه‌ حاجی ئه‌و سه‌رکرده‌ خه‌باتگێر و شه‌هیده‌ قاره‌مان و گیانفیدایه‌یه‌ که‌ هه‌میشه‌ له‌ هزر و بیری هه‌مووماندا ده‌ژین، که‌ قاره‌مانانه‌ تا کاتی شه‌هید بوونی  خه‌باتی کرد و کوردستان شاهێدی خه‌باتی هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د ره‌حیمه‌، هه‌میشه‌ ناوی خاڵه‌ حاجی به‌سه‌ر کرده‌یی و شه‌هیدی نه‌مر ده‌مینێته‌وه‌.

ته‌وه‌رێکی دیکه‌ى سه‌ردانی شانده‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکمراتى کوردستان ، باسکردن بوو له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی و کاندیده‌کانی حسدک، شاندی حزب ته‌ئکیدیان کرده‌وه‌، لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی لیستێکه‌ هه‌وڵ ده‌دات بۆ خۆشگوزه‌رانی که‌س و کاری شه‌هیدانی کوردستان و خزمه‌تکردنی زیاتری سه‌رجه‌م خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، له‌ نێوانیشیاندا  شه‌هیدانی حسدک توانیان به‌ خه‌باتی نه‌پساوه‌ و شۆرشکردن بۆ سه‌ربه‌رزی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، گیانی خۆیان بکه‌نه‌ قوربانی ئازادی ئه‌مڕۆ، بۆیه‌ ده‌نگدان به‌ کاندیدانی حسدک له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی ده‌نگدانه‌ به‌ خه‌باتی دوێنێی شه‌هیدان و ئازادی ئه‌مڕۆ.

لای خۆشیانه‌وه‌، خانه‌واده‌ى شه‌هیدی سه‌رکرده‌ خاڵه‌ حاجی رایانگه‌یاند" پێویسته‌ هه‌موو تاکێک متمانه‌ به‌ کاندیده‌کانی حسدک له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی ببه‌خشێت، چونکه‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانیانه‌ و حسدکیش خاوه‌نی ده‌ریایه‌ک خوێنی شه‌هیده‌.

دواتر تانیا تاهیر ئه‌ندامی یه‌ده‌گی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری په‌یمانگای پێگه‌یاندنی کادیران و شێخ حه‌سیب شوانی لێپرسراوی مه‌کته‌بی شه‌هیدان و هاوڕێ له‌گه‌ڵ جه‌بار ساڵح خه‌لیفه‌ و سه‌عاده‌ت مه‌جید سوڵتان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی راوێژکاری  حزبى سۆسیالیست دیموکمراتى کوردستان ، سه‌ردانی ماڵی شه‌هید ئیسماعیل یان کرد و له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ى شه‌هیده‌وه‌ به‌ گه‌رمی به‌خێرهاتنیان لێکرا.

له‌و سه‌ردانه‌دا هه‌ڤاڵانی حزب دوای هه‌واڵپرسین له‌ ژیان و گوزه‌رانی خانه‌واده‌ى شه‌هید ئیسماعیلیان پرسی و دواتر باسیان له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد و رایانگه‌یاند" میلله‌تی کورد له‌به‌رده‌م پرسێکی چاره‌نووسسازدایه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ جه‌ماوه‌رى کوردستان خه‌بات و رابردووی پێشتری لایه‌نی سیاسی و ئه‌زموونی کاندیده‌کان بکه‌نه‌ کارتی ده‌نگدانیان، له‌و نێوه‌نده‌شدا حسدک و کانیده‌کانی رابردوویه‌کی پرشنگدار و ئه‌زمونێکی جیاوازتری هه‌یه‌ بۆ خزمه‌تکردن به‌ جه‌ماوه‌رى کوردستان.

پاشان خانه‌واده‌ى شه‌هید ئیسماعیل پشتگیری خۆیان بۆ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی و کانیده‌کانی حسدک دووباتکرده‌وه‌ و رایانگه‌یاند" وه‌ک چۆن له‌ پێشدا کاریان بۆ سه‌رخستنی حسدک کردوه‌، له‌ ئێستاشدا هه‌وڵه‌کانیان بۆ سه‌رخستنی کاندیده‌کانی حسدک له‌ لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی نیشتیمانی به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ دوا وێستگه‌ى سه‌ردانه‌که‌یاندا، هه‌ڤاڵانی حزب، ماڵی شه‌هید وشیار مه‌لا گورون یان به‌سه‌ر کرده‌وه‌ و رۆڵی شه‌هید وشیاری مه‌ گورونیان  له‌  بزاڤی رزگاری خوازی کوردا به‌رز نرخاند باسیان له‌وه‌کرد، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌بێت خانه‌واده‌ى شه‌هیدان سودمه‌ندی یه‌که‌م بن و ده‌بێت هه‌موو پێداویستییه‌کانی ژیان بۆ کور و کچ و خێزانی شه‌هیدان ده‌سته‌به‌ر بکرێت، چونکه‌ گیان به‌خشین به‌ خاک و نیشتیمان له‌ هه‌ر خه‌باتێکی دیکه‌ به‌رز و پیرۆزتره‌.

دواتر باس له‌ پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان کرا و هه‌ڤاڵانی حزب رایانگه‌یاند" له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا حسدک به‌ هاوپه‌یمانییه‌تیه‌ک به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێم به‌ ژماره‌ 80 و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ژماره‌ 212 ده‌کات و کاندیده‌کانی حسدک که‌سانی شیاو و لێهاتوون و ئه‌زموونی به‌رێوه‌بردن و سه‌رجه‌م کایه‌کانی ژیاندا ئه‌زموونیان هه‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ى خاوه‌نی بروانامه‌ى به‌رزن و ده‌یانه‌وێت خزمه‌تی باشتر و باشتر بێشکه‌ش به‌ کوردستان و له‌سه‌روشیانه‌وه‌ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان بکه‌ن.

هاوکات بنه‌ماڵه‌ى شه‌هید وشیار، باسیان له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی و کاندیده‌کانی حسدک کرد و رایانگه‌یاند" لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی لیستی هه‌موو چین و توێژه‌کانی کوردستانه‌، لیستی هه‌ژاران و فه‌رمانبه‌ران و بێکاران و مامۆستایان و کاسبکارانه‌، بۆیه‌ سه‌رکه‌وتنی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی و کاندیده‌کانی حسدک سه‌رکه‌وتنی جه‌ماوه‌رى کوردستانه‌.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
  • لەهولێر 39 یەمین پاڵەوانییەتی راپیدی خانزادی نێودەوڵەتی بەرێوەچوو

    24.11.2023

  • ده‌ریاچه‌کانى عێراق له‌شوێنى گه‌شتیاریه‌وه‌ بۆ حه‌وزێکى وه‌ستاو

    14.08.2023

  • پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت

    01.03.2024

  • کۆشکى سپی : ئه‌مه‌ریکا پلانى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى توندى هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌که‌ى سه‌ر هێزه‌کانمان له‌ ئوردن

    29.01.2024