شاندێکى حزب سه‌ردانى ده‌ڤه‌رى راپه‌رینیان کرد

4/19/2014 4:22:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

له‌درێژه‌ى بانگه‌شه‌کردن بۆ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى و کاندیده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ،هه‌ڤاڵان رزگار غه‌فور ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و عه‌بدوره‌حمان عه‌بدوڵا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى  حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سه‌ردانى ده‌ڤه‌رى راپه‌رینیان کردو له‌لایه‌ن قادر ئه‌حمه‌د به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندو کادرو ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ندى رانیه‌وه‌ به‌گه‌رمى پێشوازیان لێکرا  .

شانده‌که‌ى حزب له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌که‌مپینى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ده‌ڤه‌رى بتوێن کۆبونه‌وه‌  و تیشکیان خسته‌ سه‌ر رۆڵ و پێگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان  له‌کایه‌سیاسیه‌کاندا و خه‌مخواردن و گرنگى دان به‌سه‌رجه‌م ناوچه‌کانى کوردستان و سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌کانى کۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌تیش که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان وپێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان  ،هاوکات تیشکیان خسته‌ سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌شداره‌ له‌م پرۆسه‌ سیاسیه‌دا له‌رێگاى لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى به‌ژماره‌ 80 بۆ ئه‌نجومه‌نى پاریزگاکانى هه‌رێم و ژماره‌ 212 بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق  و کاندیده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان که‌ هه‌ڵقوڵاى چین و توێژه‌کانى ناو جه‌ماوه‌رى کوردستانن.


هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر سه‌رخستنى لیستى  هاوپه‌یمانى نیشتمانى و کاندیده‌کانى کرایه‌وه‌ له‌پێناو داکۆکیکردنى زیاتر له‌ میلله‌تى کورد له‌نێو په‌رله‌مانى عێراق و به‌ده‌ستهێنانى سه‌رجه‌م مافه‌کانى گه‌لى کورد له‌چوار چێوه‌ى ده‌ستورو یاسا له‌عێراقى فیدراڵدا،
له‌ئێستاشدا میلله‌تى کورد له‌به‌رده‌م پرسێکى چاره‌نووسسازدایه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ جه‌ماوه‌رى کوردستان خه‌بات و رابردووى پێشترى لایه‌نى سیاسى و ئه‌زموونى کاندیده‌کان بکه‌نه‌ کارتى ده‌نگدانیان، له‌و نێوه‌نده‌شدا حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و کانیده‌کانى رابردوویه‌کى پرشنگدار و ئه‌زمونێکى جیاوازترى هه‌یه‌ بۆ خزمه‌تکردن به‌ جه‌ماوه‌رى کوردستان.

ئه‌وه‌شخرایه‌روو که‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى به‌رنامه‌و پرۆگرامى نوێ وسه‌رده‌میانه‌ کارده‌کات بۆ خۆشگوزه‌رانى جه‌ماوه‌رو دابینکردنى یه‌کسانى وداپه‌روه‌رى و پێکه‌وه‌ژیان و ئاوه‌دانى زیاتر بۆ شارو شارۆچکه‌و گونده‌ دووره‌ ده‌سته‌کان خزمه‌تگوزارى پێویست بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌کان به‌بێ‌ جیاوازى ،

ته‌وه‌رێکى دیکه‌دا باس له‌چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چونى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان کرایه‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌درا که‌پێویسته‌ هه‌وڵه‌کان زیاتر چڕبکرێنه‌وه‌ بۆ بانگه‌شه‌کردن بۆ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى و کاندیده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌شێوه‌یه‌کى سه‌رده‌میانه‌و به‌پێى یاساو رێنماییه‌کانى کۆمسیۆن دور له‌پێشێلکارى و ناوزراندن و سوکایه‌تى کردن ،چونکه‌ ئامانجى سه‌ره‌کى لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى وه‌ک له‌دروشمه‌که‌دا دیاره‌ پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌و به‌هێزکردنى یه‌کریزى ماڵى کورد و یه‌کتر قبوڵکردن و جوانکردن و به‌ره‌وپێشبردنى هه‌رێمى کوردستان و ئاوه‌دانى خۆشگوزه‌رانى بۆ جه‌ماوه‌رى کوردستان . بۆیه‌ ده‌نگدان به‌ کاندیدانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى ده‌نگدانه‌ به‌ خه‌باتى دوێنێى شه‌هیدان و ئازادى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى کوردستان.

لاى خۆشیانه‌وه‌ ئاماده‌بوان به‌ڵنیا دوپاتکرده‌وه‌ بۆ سه‌رخستن و پشتیوانى  لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى و کاندیده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ،چونکه‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى لیستى هه‌موو چین و توێژه‌کانى کوردستانه‌، لیستى هه‌ژاران و فه‌رمانبه‌ران و بێکاران و مامۆستایان و کاسبکارانه‌، بۆیه‌ سه‌رکه‌وتنى لیستى هاوپه‌یمانى کوردستانى و کاندیده‌کانى حسدک سه‌رکه‌وتنى جه‌ماوه‌رى کوردستانه‌.


زۆرترین خوێندراو