کاندیدانى لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى ناوچه‌ى شارباژێریان به‌سه‌رکرده‌وه‌

4/19/2014 9:49:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ 19-4- 2014شاندێکى که‌مپینى هه‌ڵبژاردنه‌کانى پارێزگاى سلێمانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان که‌ پێکهاتبون له‌ به‌ختیار کریم و ئامینه‌ حمه‌ دروێش ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و فه‌رهاد تۆفیق کاندیدى ژماره‌ 1ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ژماره‌ 80 له‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى و شادمان رۆسته‌م کاندیى ژماره‌ 2ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ سه‌رلیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێینه‌رانى عێراق ژماره‌ 212 و ژماریه‌ک له‌ کادر و ده‌زگاو ئۆرگانه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌ مه‌به‌ستى پشتگیرى له‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى زنجیره‌یه‌ک سه‌ردان و چاوپێکه‌وتنى له‌ سنورى شارباژێر ئه‌نجامدا .

له‌ یه‌که‌مین ویستگه‌ى سه‌ردانه‌که‌یاندا کانیدانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى پاریزگاکان به‌ ژماره‌ 80 و بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ ژماره‌ 212 سه‌ردانى سیته‌کیان کردو گه‌ره‌کانى سیته‌ک و کاسب کاران و پیشه‌وه‌رانى به‌سه‌رکردوه‌ دواتر به‌رنامه‌ى کارى لیستى هاوپیه‌یمانى نیشتمانیان بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌کان شیکردوه‌ به‌ خۆشحاڵیه‌و پێشوازیان له‌ کاندانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان کردو به‌ ڵنیان پێدان پشتگریان بکه‌ن .

دواتر هه‌ر له‌ ناحیه‌ى سیته‌ک سه‌ردانى ماڵى شێخ ساماڵ و خانه‌واده‌که‌یانکردو به‌خێر هاتن کران و دواتر به‌رنامه‌ى کارى لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمتانى ژماره‌ 80 بۆ پارێزگاکان و ژماره‌ 212یان بۆ ئاماده‌بوان شیکردوه‌ پاشان به‌ خۆشحالیه‌وه‌ به‌ڵینیان دان پشتگیرى له‌ کانیداکانى سۆسیالیست بکه‌ن که‌ چۆن له‌ ڕابوردوودا پێشمه‌رگه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ شارباژێر چه‌ندین داستان و نه‌به‌ردیان تۆمارکردوه‌ پێشمان وایه‌ کاندیده‌کانى سۆسالیست له‌ ئاینده‌دا ده‌توانن به‌ هه‌مان گیان حزمه‌ت به‌ شارباژێرو گونده‌کانى بکه‌ن .
دواتر شانده‌که‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سه‌ردانى هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى کورد که‌ریم خه‌مه‌زیه‌یان کرد له‌ ناحیه‌ى سیته‌ک و له‌  نزیکه‌وه‌ هه‌واڵى ته‌ندروستیان پرسى و ئاماژه‌یان به‌و خزمه‌ته‌ زۆره‌ى هونه‌رمه‌ند کرد که‌ له‌ ماوه‌ى ڕابوردوودا توانیوه‌یه‌تى له‌ ڕێگاى کاره‌ هونه‌ریه‌کانیه‌وه‌ خزمه‌تێکى زۆر به‌ ڕه‌وتى هونه‌ر بکات له‌ هه‌رێمى کوردستانداو له‌لاى خۆشیه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند که‌ریم خه‌مه‌زیى خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى بۆ سه‌ردانه‌که‌و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ کاندیده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان کرد له‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى .

دواتر هه‌ر له‌ درێژه‌ى به‌ سه‌رکردنه‌وه‌ سه‌ردانه‌کانیان شاندى که‌مپینى هه‌ڵبژاردنه‌کانى پارێزگاى سلێمانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان که‌ پێک هاتبون له‌ به‌ختیار کریم و ئامینه‌ حمه‌ دروێش و فه‌رهاد تۆفیق کاندیدى ژماره‌ 1ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ژماره‌ 80 له‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى و شادمان رۆسته‌م کاندیى ژماره‌ 2ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ سه‌رلیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێینه‌رانى عێراق ژماره‌ 212 و ژماریه‌ک له‌ کادر و ده‌زگاو ئۆرگانه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سه‌ردانى ناحیه‌ى چواتایان کردو له‌ نزیکه‌وه‌ سه‌ردانى کاسبکاران و پیشه‌وه‌رانى ناحیه‌ى چوارتایانکردو له‌ نزیکه‌وه‌ له‌ شێوازى ژیان و گوزه‌رارنى کاسب کاران و پیشه‌ورانیان پرسى و دواتر هه‌ریه‌ک له‌ فه‌رهاد تۆفیق کاندیدى ژماره‌ 1ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ژماره‌ 80 له‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى و شادمان رۆسته‌م کاندیى ژماره‌ 2ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ سه‌رلیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێینه‌رانى عێراق ژماره‌212 له‌ نزیکه‌وه‌ باسى به‌رنامه‌ى کارى لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانیان کردوه‌ بۆ ئاماده‌ بوان و جه‌ختیان له‌ سه‌ر قوربانیدان خه‌بات و تێکۆشانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان کردوه‌ به‌ گرنگیه‌وه‌ باسیان له‌و سه‌دان داستان و نه‌به‌ردییه‌ کرد که‌ حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ ڕابودوودا ئه‌نجامیان داوه‌ .


هه‌ر له‌ میانه‌ى دیارو سه‌ردانه‌که‌یاندا بۆ شارۆچکه‌ى چوارتا ئاماده‌ بوان به‌گرنگیه‌وه‌ باسیان له‌ به‌رنامه‌ى ئاینده‌ى لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کرد که‌ لیستێکه‌ له‌ سیى هێزى تێکۆشه‌رو قالبوى خه‌بات و تێکۆشان پێکهاتوه‌ که‌ ئه‌م لیسته‌ له‌ ڕێگاى سه‌رکه‌وتنى کاندیده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ده‌توانێت خزمه‌تى زیاتر به‌ خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ بکات .

له‌ ویستگه‌یه‌کى ترى سه‌ردنه‌که‌دا شانده‌که‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سه‌ردانى ناحیه‌ى گاپیلۆن و گوندى مالومه‌یان کردو له‌ ده‌ستپێکى سه‌ردانه‌که‌یاندا سه‌ردانى ماڵى که‌سایه‌تى ناسراوى گوندى ماڵومه‌ و پیشمه‌رگه‌ى دێرینى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان نامیق محمد یان کردو له‌ نزیکه‌وه‌ وێڕاى هه‌وڵپرسینى ته‌ندروستى ئاماژه‌یان به‌ ویستگه‌کانى خه‌بات و تێکۆشان  حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانکرد له‌ ده‌ڤه‌ره‌که‌و باس له‌و داستان نه‌به‌ردیانه‌ کرا که‌ پێشمه‌رگه‌ گیان له‌ سه‌رده‌سته‌کانى سۆسیلیست له‌و سنوره‌ ئه‌نجامیان داوه‌ .

دواتر سه‌ردانى خانه‌واده‌ى شه‌هید محیدین سعدون قادر مالومه‌یانکرد که‌ ناوبراو شه‌هیدێکى قاره‌مانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بووه‌ له‌ ساڵى 1982 له‌ گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کى ترى له‌ شه‌رێکى ده‌سته‌و یه‌خه‌دا شه‌هید کراوه‌ پاشان ئاماده‌ بوان به‌ گرنگیه‌وه‌ باسیان له‌ قوربانیدان و خه‌بات و تێکۆشانى خانه‌واده‌ى شه‌هیدانکرد و هه‌موو پشتگیریه‌که‌ى خۆیان بۆکه‌س و کارو خانه‌واده‌ى شه‌هیدان دوپاتکرده‌وه‌ و داواینکرد پشتیگى له‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کانده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بکه‌ن .

دواتر هه‌ر له‌دڕێژه‌ى سه‌ردان و به‌سه‌رکردنه‌که‌یاندا له‌ له‌ ده‌ڤه‌رى شارباژێر سه‌ردانى گوندى دۆلبێشکیان کرد و له‌ لایه‌ن حاجى عومه‌ر دۆلبێشکى و خانه‌وه‌ده‌که‌ى به‌ گه‌رمى به‌خێرهاتن کران و ئاماژه‌ى به‌و خزمه‌ته‌ گرنگانه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان کرد که‌ له‌ سنورى ناحیه‌ى گاپیلۆن له‌ لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رى ناحیه‌وه‌ که‌ پێشتر له‌ لایه‌ن حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌برا شیکرایه‌وه‌ ,هه‌وه‌ها ئاماژه‌شى به‌وه‌دا هه‌موو هه‌وڵه‌کانى خۆى ده‌خاته‌ گه‌ڕ بۆ سه‌رکه‌وتى کانیداکانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى پاریزگاکان به‌ ژماره‌ 80 و عێراق به‌ ماره‌ 212 

له‌ دوا ویستگه‌ى سه‌ردانى شادنه‌که‌ى حزبى سۆسالیست دیموکراتى کوردستان بۆ ده‌ڤه‌رى شارباژێڕ سه‌ردانى شارۆچکه‌ى ماوه‌تیان کردو له‌ سه‌ردانێکى مه‌یدانیدا به‌ ناو شارۆچکه‌دا له‌ نزیکه‌وه‌ گویبیستى داوا خواسته‌کانى کاسب کاران و هاوڵاتیان بوون به‌رنامه‌و پرۆژه‌ى کاندیه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانیان بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگان به‌ ژماره‌ 80 و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ ژماره‌ 212 شیکردوه‌ و له‌ سه‌رجه‌م دیدارو به‌سه‌رکردنه‌وه‌کاندا جه‌خت کرایه‌ که‌ ده‌نگ بده‌ن به‌کانیده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان که‌ په‌یامێکى ڕۆن و ئاشکرایان هه‌یه‌ ده‌توانن داکۆیکاریکى سه‌رسه‌ختى مافه‌کانى هاوڵاتیان بن ببنه‌ جێگاى متانه‌ى ده‌نگده‌ران 


زۆرترین خوێندراو