به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى ده‌ڤه‌رى پشده‌رو پشتیوانى له‌لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى

4/19/2014 10:25:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

له‌درێژه‌ى بانگه‌شه‌کردن بۆ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى و کاندیده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ،هه‌ڤاڵان فاتح ره‌ئوف  ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و ره‌فعه‌ت محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى  حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سه‌ردانى ده‌ڤه‌رى پشده‌ریان کردو له‌لایه‌ن مامۆستا هه‌مزه‌ به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندو کادرو ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ندى قه‌ڵادزێوه‌  به‌گه‌رمى پێشوازیان لێکرا  .

شانده‌که‌ى حزب له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌که‌مپینى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ده‌ڤه‌رى پشده‌رو ئه‌ندامان کادرانى مه‌ڵبه‌ندى پشده‌ر کۆبونه‌وه‌ .
سه‌ره‌تاى کۆبونه‌وه‌که‌ به‌ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى حزب و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى کوردستان ده‌ستیپێکرد .
دواتر شاندى حزب تیشکیان خسته‌ سه‌ر رۆڵ و پێگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و خه‌مخواردن و گرنگى دان به‌سه‌رجه‌م ناوچه‌کانى کوردستان و سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌کانى کۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌تیش که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان وپێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان  ،هاوکات ئاماژه‌شیاندا به‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان  له‌نێو لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى به‌ژماره‌ 80 بۆ ئه‌نجومه‌نى پاریزگاکانى هه‌رێم و ژماره‌ 212 بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ،به‌شدارى له‌پرۆسه‌که‌دا کردووه‌ و کاندیدى شیاوو به‌تواناو خاون بروانامه‌و هه‌ڵقوڵاى چین و توێژه‌کانى ناو جه‌ماوه‌رى کوردستانى دیارى کردووه‌ تاوه‌کو خه‌مخۆرى راسته‌قینه‌ى جه‌ماوه‌رو داکۆکیکارى مافی میلله‌ته‌که‌یان بن .


له‌ته‌وه‌رێکى ترى کۆبونه‌وه‌که‌دا جه‌خت له‌سه‌ر سه‌رخستنى لیستى  هاوپه‌یمانى نیشتمانى و کاندیده‌کانى کرایه‌وه‌ له‌پێناو داکۆکیکردنى زیاتر له‌ میلله‌تى کورد له‌نێو په‌رله‌مانى عێراق و به‌ده‌ستهێنانى سه‌رجه‌م مافه‌کانى گه‌لى کورد له‌چوار چێوه‌ى ده‌ستورو یاسا له‌عێراقى فیدراڵدا،

ئه‌وه‌شخرایه‌روو که‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى به‌رنامه‌و پرۆگرامى نوێ وسه‌رده‌میانه‌ کارده‌کات بۆ خۆشگوزه‌رانى جه‌ماوه‌رو دابینکردنى یه‌کسانى وداپه‌روه‌رى و پێکه‌وه‌ژیان و ئاوه‌دانى زیاتر بۆ شارو شارۆچکه‌و گونده‌ دووره‌ ده‌سته‌کان خزمه‌تگوزارى پێویست بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌کان به‌بێ‌ جیاوازى ،

ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبونه‌وه‌که‌ تایبه‌ت بوو به‌شێوازو قۆناغه‌کانى پرۆسه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چونى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان ،ئاماژه‌ش به‌وه‌درا که‌پێویسته‌ هه‌وڵه‌کان زیاتر چڕبکرێنه‌وه‌ بۆ بانگه‌شه‌کردن بۆ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى و کاندیده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌شێوه‌یه‌کى سه‌رده‌میانه‌و به‌پێى یاساو رێنماییه‌کانى کۆمسیۆن دور له‌پێشێلکارى و ناوزراندن و سوکایه‌تى کردن ،چونکه‌ ئامانجى سه‌ره‌کى لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌و به‌هێزکردنى یه‌کریزى ماڵى کورد و یه‌کتر قبوڵکردن و جوانکردن و به‌ره‌وپێشبردنى هه‌رێمى کوردستان و ئاوه‌دانى خۆشگوزه‌رانى بۆ جه‌ماوه‌رى کوردستان .
 بۆیه‌ ده‌نگدان به‌ کاندیدانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى ده‌نگدانه‌ به‌ خه‌باتى دوێنێى شه‌هیدان و ئازادى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى کوردستان.

لاى خۆشیانه‌وه‌ ئاماده‌بوان به‌ڵنیا دوپاتکرده‌وه‌ بۆ سه‌رخستن و پشتیوانى  لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى و کاندیده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ،چونکه‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى لیستى هه‌موو چین و توێژه‌کانى کوردستانه‌، لیستى هه‌ژاران و فه‌رمانبه‌ران و بێکاران و مامۆستایان و کاسبکارانه‌، بۆیه‌ سه‌رکه‌وتنى لیستى هاوپه‌یمانى کوردستانى و کاندیده‌کانى حسدک سه‌رکه‌وتنى جه‌ماوه‌رى کوردستانه‌.


زۆرترین خوێندراو