ڕاگه‌یاندرواى مه‌کته‌بى ڕاگه‌یاندنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌ بۆنه‌ى یادى 116 ساڵه‌ى ڕۆژنامه‌وانى کوردى

4/19/2014 11:18:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌بۆنه‌ى 116 ساڵیادى رۆژنامه‌گه‌رى کوردى مه‌کته‌بى راگه‌یاندنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان راگه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌ که‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى: 

به‌ دڕێژاى مێژوو ڕژێمه‌ یه‌ک له‌ دواى یه‌که‌کان هه‌وڵیان داوه‌ کوردستان داگیر بکه‌ن و هه‌میشه‌ ناوچه‌کانى کوردستانیان کردۆته‌ جێگاى ململانێکان و یه‌کلایکردنه‌وه‌ى کێشه‌کانیان , ئه‌گه‌ر به‌ وردى له‌ ڕابوردودا سه‌یرى بارودخى سیاسى و جوگرافى و چۆنێتى به‌ڕێوه‌بردنى کوردستان بکه‌ین ئه‌وا ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى ئه‌م ڕژێمانه‌ هه‌وڵیان داوه‌ بۆ داگیرکردنى کوردستان و پارچه‌ پارچه‌کردنى که‌ تا ئێستاش به‌ هۆى سیاسه‌تى وڵاتانى داگیرکه‌ر نه‌توانراوه‌ کورد یه‌کبگرێته‌وه‌ به‌سه‌ر چوارپارچه‌دا دابه‌شکراوه‌ .

هه‌رچه‌نده‌ له‌ ڕابووردوا و به‌درێژاى مێژوو کورد له‌ سه‌رجه‌م پارچه‌کانى کوردستاندا خه‌باتى دژى ئه‌م ڕژێمانه‌کردوه‌، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌کانى شۆرش و خه‌باتى ڕزگاریخوازنه‌ى گه‌له‌که‌مان نه‌یان توانیوه‌ کوردستان به‌ ته‌واى ڕزگار بکرێت و ئه‌وستراتیژه‌ى خه‌باتیان بۆکردوه‌ بگاته‌ دوا ئامانجه‌کانى . 
خه‌باتى گه‌لى کورد جگه‌ له‌ شۆڕشى چه‌کدارى سه‌رجه‌م شیوازه‌کانى ترى خه‌باتى تاقیکردۆته‌وه‌ سه‌رئه‌نجام به‌ هۆى پیلانى ناوخۆى ده‌ره‌کى و کارکردن به‌ پێچه‌وانه‌ى ئاراسته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان شکستى هێناوه‌ .

ئێستاش له‌ ڕۆژى 22نیسان که‌ 116 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌ سه‌ر ده‌رچوونى یه‌که‌مین ڕۆژنامه‌ى کوردستان که‌ له‌ 22-4-1898 له‌ تاروگه‌ له‌لایه‌ن مقیدات به‌درخان و عبدالرحمن به‌درخان له‌ چاپحانه‌ى "دار هیلال" له‌ قاهیره‌ ده‌رچوو به‌یه‌که‌مین سه‌ر قافڵه‌ى ڕۆژنامه‌نوسى کوردى هه‌ژمار ده‌کرێت ،مێژووى ڕِۆژنامه‌ نوسى کوردى مێژوویه‌کى پڕشکۆ و بایه‌خى هه‌یه‌ چونکه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ده‌رچونى یه‌که‌مین ژماره‌ى کوردستان ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ هه‌وڵى داوه‌ شوناس و مێژووى که‌لتورى کوردى پێوه‌ دیاربێت هه‌رچه‌نده‌ هیچ که‌س و لایه‌نیک نه‌بووه‌ ده‌رچونى ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆى ،به‌ڵام ده‌ستپێکى گرنگى هه‌بووه‌ بۆ ئه‌مڕۆى ڕۆژنامه‌نوسى کوردى .

دواتر قۆناغ به‌ قۆناغ ڕۆژنامه‌ نوسى کوردى هه‌نگاوى گه‌وره‌ى ناوه‌ له‌ ئاست گۆڕانکاریه‌کاندا بووه‌ ،به‌تایبه‌تى له‌ سه‌رده‌مى شۆڕشى نوێدا که‌ حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان شان به‌شانى خه‌باتى چه‌کدارى خه‌باتى مه‌ده‌نى و ڕۆژنامه‌وانى کردۆته‌ دوو بنه‌ماى سه‌ره‌کى بۆ به‌رنگابونه‌وه‌ى ڕژێمى به‌عس و بۆ ئه‌وه‌ مه‌به‌سته‌ش ڕۆژنامه‌ى ڕیبازى ئازادى و ده‌نگى شۆڕشى کوردستان و چه‌ندین بڵاوکراوه‌ى ترى له‌ شاخ ده‌رکردووه‌ بۆ وشیارکردنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى سیاسته‌کانى به‌عس  .

ئێستاش له‌ دواى ئه‌و ئازادیه‌ى که‌ له‌سایه‌ى خه‌بات و تێکۆشان و  بێوچانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان   هاتۆته‌ دى پرسى ڕۆژنامه‌ نوسى هه‌نگاوى گه‌وره‌و به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ ،به‌ڵام نه‌توانراوه‌ وه‌ک پیویست ئازادى ته‌واو بۆ ڕۆژنامه‌نوسان فه‌راهه‌م بکرێت و له‌چوارچێوه‌ى یاساو ڕێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان وه‌ک وڵاتانى پێشکه‌وتوو پرسى ڕۆژنامه‌ نوسى بگاته‌ دوا ئامانجه‌کانى ،تا ئێستاش به‌ پێى ئاماره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ڕۆژنامه‌نوسان له‌هه‌رێمى کوردستان لێره‌و له‌وێ مافه‌کانیان پیشێل ده‌کرێت و ده‌بنه‌ قوربانى.

 حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ یادى 116 ساڵه‌ى ڕۆژنامه‌ نوسیدا پیرۆزباى گه‌رم ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌ نوسانى کورد ده‌کات و جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ده‌بێت ئازادى ته‌واو بۆ ڕۆژنامه‌نوسان فه‌راهه‌م بکرێت ،له‌ هه‌مانکاتدا درودو سڵاو بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌ نوسانه‌ ده‌نێرین که‌ بۆ زیاتر فه‌رهه‌مکردنى ئازادى بونه‌ته‌ شه‌هیدى ده‌ستى قه‌ڵه‌م بۆ داکۆیکردن له‌ مافه‌کانى ڕۆژنامه‌نوسان و له‌ هه‌مانکاتدا پشتگیر ته‌واوى داواو خواسته‌ ڕه‌واکانى ڕۆژنامه‌نوسان ده‌که‌ین و پێمان وایه‌ تاچه‌ند ڕۆژنامه‌نوسان ئازادبن ئه‌وه‌نده‌ زیاتر هه‌رێمى کوردستان هه‌نگاو به‌ره‌و شارستانێت ده‌نێت و ده‌توانرێت له‌ ڕێگاى ئازادى ڕۆژنامه‌نوسیه‌وه‌ سیماى جوانى گه‌له‌که‌مان نیشانى دنیاى ده‌ره‌وه‌ بدات .


مه‌کته‌بى ڕاگه‌یاندن 
حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان


زۆرترین خوێندراو