که‌رکوک ،ئه‌نجامدانى کۆبوونه‌وه‌ى فراوان بۆ پشگیرى له‌لستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى ژماره‌ 212

4/20/2014 3:47:00 PM
جەماوەر نیوز
به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵان سادق جه‌بارى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و مامۆستا ره‌سوڵ به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندو ئه‌ندامان وکارگێرو لایه‌نگرانى  حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان   کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراوان به‌رێوه‌چوو .

سه‌ره‌تاى کۆبونه‌وه‌که‌ به‌ساتێک وه‌ستان بۆگیانى پاکى شه‌هیدانى حزب و گه‌ل ده‌ستى پێکرد.

پاشان مامۆستا سادق جه‌بارى  تیشکى  خسته‌ سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و شێوازى به‌شداریکردن له‌پرۆسه‌که‌دا ،ئاماژه‌شى به‌وه‌دا که‌حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌نێو لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى ژماره‌ 212  به‌شدارى له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌کات که‌ئه‌م لیسته‌ تاکه‌ لیسته‌ له‌شارى که‌رکوک له‌لایه‌ن سێ‌ حزبه‌وه‌ پێکهێندراوه‌ که‌ئامانجى سه‌ره‌کى به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاکانى گه‌لى کورده‌له‌پێناو کۆکردنه‌وه‌ى ده‌نگى کورد وبه‌هه‌ده‌رنه‌چونی ده‌نگه‌کان له‌ شارى که‌رکوک و ناوچه‌ دابرێندراوه‌کان به‌پێویستیشى زانى هه‌موولایه‌ک هه‌وڵه‌کان چڕبکه‌نه‌وه‌ بۆ سه‌رخستنى لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى ژماره‌ 212 بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و کاندیده‌کانى .

دواتر مامۆستا ره‌سوڵ به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوک  باسى له‌ ڕه‌وشی ئه‌منى شاره‌که‌ به‌گشتی و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن وخۆئاماده‌کردن بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن کرد و په‌یام و کارنامه‌ى لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی ژماره‌ 212 ى خسته‌رو ، که‌ئامانجى ئه‌م لیسته‌ یه‌کریزى ماڵى کوردو به‌هێز کردنى پێگه‌ى کورده‌ له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ناوچه‌ دابڕێندراوه‌کانه‌ بۆ سه‌رهه‌رێمى کوردستان و جێ به‌جێکردنى ماده‌و بڕگه‌کانى تایبه‌ت به‌گه‌لى کورد له‌نێو ده‌ستورى عێراقدا. 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌شى به‌وه‌دا که‌حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان وه‌ک چۆن له‌ ئازادکردنى شارى که‌رکوک له‌به‌هارى 1991 پێشه‌نگ بووه‌و دواتریش به‌شدارێکى کاراى پرۆسه‌ى ئازادکردنى عێراق بووه‌ له‌شارى که‌کوک ،له‌ئێستاشدا به‌هه‌مان سیاسه‌تى حزمه‌تکارانه‌ى له‌پێناو  گه‌لى کورد و به‌ده‌ستهێنانى مافه‌ به‌ده‌ینه‌هاتووه‌کان به‌رده‌وامه‌و به‌شداره‌ له‌پرۆسه‌ى هوڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ژماره‌ 212،به‌ئه‌رکى سه‌رشانى هه‌مولایه‌کى زانى که‌به‌دڵسۆزانه‌ کاربکه‌ن بۆ سه‌رخستنى ئه‌و لیسته‌و کاندیده‌کانى 

هه‌ر له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا ئاماده‌بوان پشتگیری خۆیان بۆ کاندیدانی حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ژماره‌ 212 دووپات کرده‌وه‌ به‌ڵێنیان دا به‌وپه‌ری دڵسۆزییه‌وه‌ هه‌وڵی سه‌رخستنی لیسته‌که‌یان بده‌ن .


زۆرترین خوێندراو