هه‌ڵه‌بجه‌ ،ئه‌نجامدانى کۆبوونه‌وه‌ى فراوان بۆ پشتیوانى له‌لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى

4/20/2014 4:32:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ شارى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ئاماده‌بوونى عه‌بدوڵاى حاجى مه‌حمود سه‌رۆکی که‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاره‌زوور و هه‌ورامان و نه‌وزاد عه‌بدولقادر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و سه‌ڵاح عه‌لى به‌رپرسى فه‌رمانده‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌و  سۆران حه‌سه‌ن به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى که‌مپینى هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ حه‌وزه‌ى شاره‌زوور کۆبوونه‌وه‌یه‌کى فراوان بۆ پشتگیرى له‌لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى و کاندیده‌کانى ئه‌نجامدرا.

سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى حزب وکوردستان ده‌ستیپێکرد.

پاشان عه‌بدوڵاى حاجى مه‌حمود به‌رپرسى که‌مپینى هه‌ڵبژاردنه‌کانى شاره‌زوور و هه‌ورامان  له‌ وته‌یه‌کیدا باسى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کرد و وتی" لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى به‌ ژماره‌ 80 و بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ ژماره‌ 212 به‌شداریکردوه‌ وکاندیده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانی، له‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگا پێکهاتووه‌، که‌سانى به‌ ئه‌زموون و خاوه‌ن بڕوانامه‌ن، خاوه‌نى شه‌هید و قوربانیانى ئه‌نفال و کیمیابارانه‌که‌ن،  

هه‌روه‌ها به‌رپرسى که‌مپینى هه‌ڵبژاردنه‌کانى بازنه‌ى شاره‌زوور وهه‌ورامان  تیشکى خسته‌ سه‌ر رۆڵى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌پرسه‌ چاره‌نوس سازه‌کان و خه‌باتى بێوچانى له‌پێناو گه‌لى کورد هه‌رله‌ قۆناغى شۆرشه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ ئه‌مرۆ که‌هه‌میشه‌ له‌نێو جه‌ماوه‌ردابووه‌ له‌گه‌ڵ خه‌مو ئازاره‌کانى هاوڵاتیان ژیاوه‌و داکۆکیارى سه‌رجه‌م چین وتێژه‌کانى کۆمه‌ڵگابووه‌ ، ئاماژه‌شى به‌وه‌دا که‌حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان پشگیرى ته‌واوى له‌ جه‌ماوه‌رى هه‌ڵه‌بجه‌ کردووه‌ له‌سه‌ر پرسى به‌پارێزگابونى ئه‌وشاره‌و رۆڵێکى کاریگه‌رى بینیوه‌ بۆ به‌پارێزگابونى هه‌ڵه‌بجه‌ که‌به‌مافى ره‌واى ته‌واوى هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کانى زانیوه‌ له‌پێناو ئه‌و قوربانى و وێرانکاریه‌ى ئه‌و شاره‌ له‌سه‌ر کوردبونى روبه‌روى بۆته‌وه‌  .
 
له‌ته‌وه‌رێکى ترى وته‌کانیدا عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود   گرنگى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى بۆ ئاماده‌بوان شیکرده‌وه‌، به‌شداریکردنى هه‌موو تاکێک له‌پرۆسه‌ى سیاسى وڵاتدا مافێکى تایبه‌تى خۆیه‌تى تارۆڵى هه‌بێت له‌وپرۆسه‌یه‌دا له‌رێگاى ده‌نگدانه‌وه‌ که‌ئه‌مه‌ش ماناى دیموکراتى حوکمى جه‌ماوه‌رى دگه‌یه‌نێت  هاوڵاتیان له‌رێگاى سندوقه‌کانى ده‌نگدانه‌وه‌ نوێنه‌رى خۆیان ده‌ستنیشان ده‌که‌ن، له‌ئێستاشدا  هه‌رێمى کوردستان وعێراق به‌ره‌وه‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌چێت  ،بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان به‌شداربن له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نۆنه‌رانى عێراق و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان که‌بریاره‌ له‌کۆتاى ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجام بدرێت .

داواشیکرد هه‌موولایه‌ک هه‌وڵه‌کانیان چڕبکه‌نه‌وه‌ بۆ سه‌رخستنى لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى و کاندیده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ، متمانه‌ى خۆیان به‌کاندیده‌کان ببه‌خشن چونکه‌ کاندیده‌کان هه‌ڵقوڵاوى نێو جه‌ماوه‌رن و له‌خۆتانن ده‌نگدان به‌کاندیده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ده‌نگدانه‌به‌خۆتان و خواسته‌کانتان .  

له‌ کوتایى کۆبونه‌وه‌که‌شدا، نزار محه‌مه‌د به‌رپرسى مه‌کته‌بى ئامار و هه‌ڵبژاردنه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان روونکردنه‌وه‌یه‌کى له‌سه‌ر چۆنێتى به‌شداریکردن له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ و چۆنێتى ده‌ستنیشانکردنى کاندیده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێم به‌ ژماره‌ 80 و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ژماره‌ 212 دا و ،ئه‌وه‌شى خسته‌روو  که‌ به‌شداریکردن به‌ کارتى ئه‌لیکیترۆنییه‌ و هه‌ر هاوڵاتیه‌ک کارتى ده‌نگدان له‌گه‌ڵ خۆى نه‌بات بۆ ئه‌و بنکه‌یه‌ى ده‌نگى لێده‌دات، مافى به‌شداریکردنى نابێت.به‌پێویستیشى زانى که‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیان به‌شدارى پرۆسه‌که‌ بکه‌ن .


زۆرترین خوێندراو