پشگیرى بۆ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى له‌زیادبوندایه‌

4/20/2014 4:46:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

پێش نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ به‌رێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی له‌ باره‌گای تایبه‌تی خۆی له‌ گوندی گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور، پێشوازیکرد له‌ ژماره‌یه‌ک هاوڵاتى عالیاوایی که‌به‌مه‌ستی پشتگیری کردن بۆلیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانی کوردستانی سه‌ردانیان کردبوو .

له‌دیداره‌ێکدا سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشتمانى کوردستانی تیشکی خسته‌ سه‌ر ڕۆڵی ناوچه‌ی شاره‌زوور له‌شۆڕشه‌ یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی گه‌لی کوردو قوربانی دانیان بۆ کوردستان  که‌هه‌میشه‌ دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌قووربانی دانیان بۆ گه‌لی کورد پێشه‌نگ بوون هه‌میشه‌ دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ڕۆڵ و گرنگی گه‌وره‌یان بینیوه‌ له‌ سه‌رخستنی شورشی گه‌لی کوردوو حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان، بۆیه‌ده‌بێت دانیشتوانى ناوچه‌ی شاره‌زوو قه‌ره‌بوو ئه‌و زیانانه‌ی بکرێنه‌وه‌ که‌ بۆهه‌میشه‌ له‌ خزمه‌ت کوردوو کوردستان له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی قوربانی دان بوون . رێز له‌ خه‌بات و ماندوو بونیان بگیرێت .

 هه‌رله‌ دیداره‌که‌دا  به‌رێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود باسی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد و رایگه‌یاند : ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌ڵبژاردنێکی چاره‌نووس سازه‌ بۆ هه‌رێم و پێویسته‌ هه‌موو تاکێکی کوردستان به‌ گرنگیه‌وه‌ لێی بڕوانێت و به‌شداری له‌ ده‌نگداندا بکات، هاوکات ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ده‌نگێک زیاتر بۆ کورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێگه‌ى کورد له‌ ناوه‌ندا به‌هێزتر ده‌کات.

سه‌رۆکى هاوپه‌یمان  نیشتمانى کوردستانى له‌باره‌ی لیست وکاندیده‌کانی حزبی سۆسیالیت دیموکراتی کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستان به‌ژماره‌ 80 بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێم و به‌ژماره‌ 212 بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌شدارى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات و کاندیده‌کانى هه‌ڵقوڵاوی چین و توێژه‌کانی جه‌ماوه‌رى کوردستانه‌ و به‌ڵێن له‌ سه‌رجه‌م کاندیده‌کانی حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی وه‌رگیراوه‌، تا که‌ متمانه‌ى جه‌ماوه‌ریان به‌ده‌ست هێنا ،خزمه‌تکاری گه‌ل و جه‌ماوه‌رى نیشتیمان بن،و خزمه‌تکاری سه‌رجه‌م هاوڵاتیان بن و به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان بخه‌نه‌ پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تییه‌کانی خۆیه‌وه‌.

له‌ کۆتایشدا به‌رێزیان رایگه‌یاند هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکانی کوردستان، یه‌کێکه‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى که‌ گرنگییه‌کی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ و پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ک به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ به‌شداری تێدا بکه‌ین.


زۆرترین خوێندراو