چه‌مچه‌ماڵ ،ئه‌نجامدانى کۆبوونه‌وه بۆ پشتگیرى له‌لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى

4/20/2014 5:06:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ ئاماده‌بوونی خالید عه‌لی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان  هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند کادرێکی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانی کوردستانی کۆبونه‌وه‌یه‌کی گرنگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی سنوره‌که‌ ئه‌نجامدرا.

له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا تیشک خرایه‌ سه‌ر ڕه‌وشی شاره‌که‌ به‌گشتی و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن وخۆئاماده‌کردن بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، هاوکات به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵی حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان رایگه‌یاند په‌یام و کارنامه‌ى لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی، ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گونده‌کانی کوردستانه‌، که‌مکردنه‌وه‌ی بێکاریی و خزمه‌تکردنی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی جه‌ماوه‌رى کوردستانه‌ خزمه‌تکردنه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی کوردستان، که‌ هه‌موو ئازادی و ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌مڕۆی هه‌رێم به‌رهه‌می چه‌ندین ساڵی خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ى کوردستانه‌ .

  هه‌ر له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا ئاماده‌بوان پشتگیری خۆیان بۆ کاندیدانی حسدک له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ژماره‌ 212 و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێم ژماره‌ 80 دووپات کرده‌وه‌ به‌ڵێنیان دا به‌وپه‌ری دڵسۆزییه‌وه‌ هه‌وڵی سه‌رخستنی لیسته‌که‌یان بده‌ن .


زۆرترین خوێندراو