به‌رێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندی رانیه‌ى (حسدک) ى کرد

4/24/2014 7:22:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 

به‌رێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی به‌ یاوه‌ری شاندێک که‌ پێکهاتبوون له‌ فاتح ره‌ئوف ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی راوێژکاری و کاندیدانی حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی رانیه‌ى کرد و له‌لایه‌ن قادرئه‌حمه‌د  به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازییان لێکرا.

سه‌ره‌تا به‌رێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود باسی له‌ گرنگی ده‌ڤه‌ری راپه‌رین کرد و رایگه‌یاند" ده‌ڤه‌ری راپه‌رین و پشده‌ر و قه‌ڵادزێ له‌ سنوری جوگرافیای کوردستان گرنگی و تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها پریشک بڵیسه‌ى راپه‌رینی کوردستانیش ئه‌م ناوچه‌یه‌ بوه‌ سه‌رقافڵه‌ى هه‌موو کوردستان و راپه‌رین لێره‌وه‌ ده‌ستی پێکرد.

له‌به‌شێکی دیکه‌ى وته‌کانیدا به‌رێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی باسی له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان کرد  کردو رایگه‌یاند" حسدک له‌ سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان و عێراق به‌شداریکردوه‌ و بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵیش به‌ چه‌ند هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ک به‌شداری له‌ پرۆسه‌که‌دا ده‌کات، هاوکات ته‌ئکیدیشی کرده‌وه‌، سه‌رخستن و پشتگیرکردن له‌ کاندیده‌کانی حسدک له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی به‌ ژماره‌ 212 بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ژماره‌ 80 بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێم ، سه‌رکه‌وتن و پشتگیریکردنه‌ له‌ خه‌باتی حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان.

له‌ کۆتایی وته‌کانیشیدا به‌رێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، پێویسته‌ هه‌موو تاکێکی کوردستان به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بکه‌ن، چونکه‌ هه‌ڵبژاردنێکی چاره‌نووسسازه‌ و گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه‌، هاوکات داوای له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حسدک کرد له‌ ده‌ڤه‌ری راپه‌رین، هه‌وڵه‌کانیان زیاتر چڕ بکه‌نه‌وه‌ بۆ پشتگیری و بانگه‌شه‌کردن بۆ کاندیده‌کانی حزبى سۆسیالیست له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی.

هاوکات ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ مه‌ڵبه‌ندی رانیه‌ رایانگه‌یاند" هه‌موو هه‌وله‌کانیان چڕتر ده‌که‌نه‌وه‌، که‌ زیاتر و به‌ گڕو تینێکی ته‌واوه‌، درێژه‌ به‌ بانگه‌شه‌کانیان بده‌ن بۆ سه‌رخستنی کاندیدانی حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی.


زۆرترین خوێندراو