به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌سازی بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن کۆبونه‌وه‌ بۆژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسی بنکه‌کان و چاودێرانی (حسدک) ئه‌نجامدرا

4/24/2014 7:42:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌مه‌به‌ستی چۆنێتی به‌شداریکردن و ئاماده‌سازی بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن، هه‌ر یه‌ک له‌ رزگار غه‌فور سه‌رپه‌رشتیاری که‌مپینی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ بازنه‌ى سلێمانی و تانیا تاهیر ئه‌ندامی یه‌ده‌گی مه‌کته‌بی سیاسی عه‌بدوره‌حمان عه‌بدوڵا و ره‌فعه‌ت محه‌مه‌د و ئامینه‌ حه‌مه‌ ده‌روێش ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی و نه‌ورۆز حسێن به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی راویژکاری حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و هه‌ردوو کاندیدى حزبى سۆسیالیست  له‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانی مامۆستا فه‌رهاد تۆفیق کاندیدی ژماره‌ یه‌ک بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان و شادمان شه‌هید ڕۆسته‌م  کاندیدی ژماره‌ دوو بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ بازنه‌ى سلێمانی، کۆبونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی بنکه‌کان و  چاودێرانی بنکه‌کانی ده‌نگدان ئه‌نجامدرا.

هه‌ڤاڵانی حزب تیشکیان خسته‌ سه‌ر پرۆسه‌ى ده‌نگدان و گرنگی ئه‌و پرۆسه‌یه‌  و ته‌واو بوونی به‌ بێ کێشه‌ به‌ گرنگییه‌وه‌ باسی لێوه‌رکرا، هه‌روه‌ها باس له‌و پرۆسه‌یه‌کرا که‌ هه‌ڵبژاردن به‌ واتای گه‌رانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات بۆ جه‌ماوه‌ر و دواتریش ده‌نگده‌ر ده‌توانێت جارێکی دیکه‌ حوکم و ده‌سه‌ڵات بداته‌وه‌ به‌و لایه‌ن و کاندیدانه‌ى ده‌بنه‌ جێی ئومێد و هیوایان.

له‌به‌شێکی دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌، باس له‌ کاندیدانی حسدک و لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی  کرا و ئاماژه‌ به‌وه‌ کرا" کارنامه‌ی کاندیده‌کانی حسدک  جیاواز له‌ هه‌ر کارنامه‌یه‌کی دیکه‌یه‌، کارنامه‌که‌ى کاندیدانی حسدک له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی گه‌یاندنی ده‌ستی خزمه‌تگوزراییه‌ بۆ سه‌رجه‌م گونده‌کان و دروستکردنی خوێندنگا و نه‌خۆشخانه‌یه‌، به‌ڵێنی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی زیاتر و زیاتر ده‌ده‌ن، متمانه‌ى جه‌ماوه‌رى کوردستان بۆ کاندیدانی حسدک ده‌بێته‌ ئه‌رکێکی گه‌وره‌ له‌سه‌ر شانیان، بۆیه‌ به‌ڵێنیانداوه‌ له‌ هه‌رکاتێک له‌ که‌مته‌رخه‌می به‌رامبه‌ر به‌ به‌ڵێنه‌کانیان ئه‌وا بێگومان ده‌ست له‌کار ده‌کێشنه‌وه‌.

له‌ کۆتایشدا داوا له‌ چاودێر و به‌رپرسی بنکه‌کانی ده‌نگدان کرا، به‌ دیموکراتی ترین شێوه‌ پرۆسه‌که‌ به‌رێوه‌به‌رن و رێگری له‌ هه‌موو ساخته‌کارییه‌ک بگرن.


زۆرترین خوێندراو