عه‌ربه‌ت، رێکخراوی ئه‌ندازیارانی بێسنوری ئه‌ڵمانی که‌مپی نوێى ئاواره‌سوریه‌کان به‌سه‌ر ده‌کاته‌وه‌

4/24/2014 10:43:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 
پشتیوان نامق – شاره‌زوور 

به‌ مه‌ به‌ ستی ئاگاداربوون له‌کێشه‌و گرفته‌کانی به‌ رده‌م ته‌واو بوونی که‌مپی نوێی ئاواره‌ سوریه‌کانی ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت ،ئه‌مرۆ وه‌ فدێکی رێکخراوی ئه‌ ندازیارانی بێسنور سه‌ردانی که‌مپه‌ نوێکه‌یان کرد.

دکتۆر فازیل گه‌ نج عه‌ لی سه‌رپه‌رشتی رێکخراوی ئه‌ندازیارانی بێسنوری ئه‌ڵمانی  له‌لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ جه‌ماوه‌رنیوز رایگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ک رێکخراوه‌که‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که‌ هاتووینه‌ته‌ کوردستان بۆهاوکاریکردن ویارمه‌تیدانى ئاواره‌ سوریه‌ کان له‌بواری ئاو ئاوه‌ڕۆ و بنکه‌ی ته‌ندروستی وخوێندنگا به‌هاوکاری رێکخراوه‌ کان وحوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان.

ریکخراوی ئه‌ ندازیارانی بێسنور که‌پێکهاتووه‌ له‌ 2500 ئه‌ ندازیاری جیهان له‌سه‌رجه‌م بواره‌کاندا کارده‌ که‌ن،ئه‌مرۆ سه‌ردانى ئه‌و که‌مپه‌یان کرد به‌مه‌به‌ستى له‌نزیکه‌وه‌ بینینى دیزاینى و نه‌خشه‌ى ئه‌ندازه‌یى ئه‌و که‌مپه‌و له‌سه‌رجه‌م رووه‌کانه‌وه‌.

شایانى باسه‌ ریکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ وکه‌ شه‌پیدانی کوردستان 4-10-2013 ده‌ ستی کردووه‌ به‌ دروست کردنی که‌مپێکی نوێ‌ بۆ ئاواره‌ سوریه‌کان له‌ ئۆردوگای عه‌ربه‌ت.


زۆرترین خوێندراو