وه‌فدێکى په‌رله‌مانى کوردستان خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور به‌سه‌رده‌کاته‌وه‌

7/27/2014 1:23:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 

رۆژى شه‌ممه‌ 26 ى ته‌مموزى  2014 وه‌فدێکى په‌رله‌مانى کوردســتان سه‌ردانى خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى ده‌ستى داعشیان کرد له‌ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور  .

له‌وباره‌یه‌وه‌  به‌رێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى فراکسیۆنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌په‌رله‌مانى کوردستان ،هاوکات ئه‌ندامى  لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدانى په‌رله‌مان به‌جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یاند :  له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ چه‌ند لیژنه‌یه‌کى تایبه‌ت دروستکرا به‌مه‌به‌ستى به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى ئه‌مدواییه‌ى له‌ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان به‌ده‌ستى چه‌کدارانى داعش شه‌هید کراوون .
 
عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود  ووتى :  ئه‌مرۆ لیژنه‌که‌یان له‌سه‌ر راسپارده‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان چه‌ند ماڵه‌ شه‌هیدێکى ده‌ستى چه‌کدارانى داعشیان له‌ ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور ه‌سه‌رکرده‌وه‌و له‌لایه‌ن که‌سوکارى شه‌هیدانه‌وه‌ به‌گه‌رمى پێشوازى کران  .

 سه‌رۆکى فراکسیۆنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌له‌سه‌ردانه‌که‌یاندا هاوخه‌مى خۆیان و په‌رله‌مانی کوردستانیان به‌که‌سوکارى شه‌هیدان گه‌یاندوو نامه‌یه‌کى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێشکه‌ش به‌خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى کردووه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ که‌ ئه‌و شه‌هیدانى ده‌ستى چه‌کدرانى داعش شه‌هیدى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یین وله‌پێناو پاراستنى خاکى پیرۆزى کوردستان گیانیان به‌خشیوزه‌،هه‌روه‌ها باس له‌ ئه‌زمونى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌ت و په‌رله‌مان کراوه‌ که‌به‌خوێنى شه‌هیدان هاتۆته‌ دى و پارێزگارى کردن له‌م ده‌ستکه‌تانه‌وه‌ خاکى پیرۆزى کوردستان پێویستى به‌شه‌هید و به‌خشینى خوێن هه‌یه‌ .
 
شایانى باسه‌ دواى ئه‌و دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ى روبه‌روى ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى هه‌رێمى کوردستان بۆته‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ تێکۆشه‌ور قاره‌مانه‌کانى کوردستان له‌به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌دان بۆ به‌رگرى له‌خاک و هاوڵاتیانى کوردستان وپاراستنى نیشتمان له‌وپێناوه‌شدا چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان و تێکۆشه‌ر له‌روبه‌روبونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ چه‌کدارانى داعش شه‌هید بوون .


زۆرترین خوێندراو