پیرۆزبایى به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه‌

7/27/2014 11:58:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى محمود به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه‌ بروسکه‌یه‌کى پیرۆزبایى پێشکه‌شى که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى به‌رگرى له‌خاکى کوردستان و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و ته‌واوى موسڵمانانى کوردستان و عێراق و جیهان ده‌کات که‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى :

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان

به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه‌ سه‌ره‌تا جوانترین پیرۆزبایى خۆم  ئاراسته‌ى که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى کوردستان ده‌که‌م به‌تایبه‌ت که‌سوکارى شه‌هیدانى به‌رگرى له‌خاکى کوردستان و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان که‌له‌ئێستادا له‌سه‌نگه‌ره‌کانى به‌رگرى له‌خاکى پیرۆزى کوردستاندان و پیرۆزبایى له‌سه‌رجه‌م موسڵمانانى کوردستان و عێراق و جیهان ده‌که‌ین له‌ خواى گه‌وره‌ داواکارین ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ بکاته‌ مایه‌ى خێرۆ خۆشى بۆگه‌له‌که‌مان و ته‌واوى موسڵمانان .

ئومێده‌وارین جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز که‌ هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونى قه‌یرانى سیاسى عێراق ببێته‌ ده‌روازه‌ى خێرو چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌کان و گه‌یشتنى گه‌له‌که‌مان به‌سه‌رجه‌م ماف و داوا ره‌واکانى .

دووباره‌ جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز له‌ هه‌موان پیرۆزبێت .

دڵسۆزتان 
محمدى حاجى محمود 
27-7-2014


زۆرترین خوێندراو