به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود خانه‌واده‌ى شه‌هیدان ( ئه‌حمه‌د حمه‌ یوسفى ) و( به‌ختیار ئه‌حمه‌د سه‌عید) به‌سه‌رده‌کاته‌وه‌

7/28/2014 3:35:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 

رۆژى شه‌ممه‌ 27 ى ته‌مموزى  2014 به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود به‌یاوه‌رى  ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و سه‌ڵاح حاجى عه‌لى به‌رپرسى ده‌زگاى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان خانه‌واده‌ى شه‌هیدان  ( ئه‌حمه‌د حمه‌ یوسفى )  و( به‌ختیار ئه‌حمه‌د سه‌عید)  به‌سه‌رکرده‌وه‌ .

 له‌سه‌ردانه‌که‌یدا به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود هاوخه‌مى خۆی وحزبى سۆسیالیست دجیموکراتى کوردستانى بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌شه‌هید بوونى فه‌رمانده‌ ئه‌حمه‌د حمه‌ یوسفى و به‌ختیار ئه‌حمه‌د حمه‌ سه‌عید  هه‌رپێشمه‌رگه‌یه‌کى ئه‌م کوردستانه‌ خه‌ساره‌تێکى گه‌وه‌ریه‌ بۆ گه‌لى کورد ،ووتیشى ئه‌مه‌یه‌که‌م ودواین شه‌هید نابن له‌پێناوى پاراستنى خاک و گه‌رانه‌وه‌ى ته‌واوى خاکى کوردستان گیانیان ببه‌خشن و هه‌رگیز ناهێلین خوێنی شه‌هیدان به‌فیڕۆ بڕوات .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌حزبى شه‌هیدان ناسراوه‌ و له‌مێژووى خه‌باتى خۆیدا چه‌ندین سه‌رکرده‌ى قاره‌مان وشوۆرشگێرى ئه‌م حزبه‌ له‌پێناو ده‌سته‌که‌وته‌کانى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى کوردستان گیانى خۆیان کرده‌ قوربانى ،بۆیه‌پارێزگارى کردن له‌م ئه‌زمونه‌و خاکى پیرۆزى کوردستان پێویستى به‌شه‌هید و به‌خشینى خوێن هه‌یه‌ و ده‌بێت به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر رێبازى پیرۆزى شه‌هیدان بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه‌ پیرۆزه‌که‌یان وبه‌ده‌ستهێنانى سه‌ربه‌خۆیى و مافى چاره‌نوس بۆ میلله‌ته‌که‌مان 
 
شایانى باسه‌ به‌ره‌به‌یانى رۆژى 12 ى ته‌مموزى 2014 له‌ شه‌ڕى پێشمه‌رگه‌ گیانبازه‌کانى کوردستان دژى چه‌کدارانى داعش بۆ پاککردنه‌وه‌ى خاکى پیرۆزى کوردستان له‌ ده‌ستى تیرۆرستان، هه‌ریه‌ک له‌ فه‌رمانده‌ى دێرینى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان نه‌قیب (ئه‌حمه‌د حمه‌ یوسف ) ى ئه‌ندامى ده‌زگاى کارو بارى پیشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسالیست دیموکراتى کوردستان فه‌رمانده‌ى سریه‌ى 4ى لیواى 5 شاره‌زوور هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و (به‌ختیار ئه‌حمه‌د حمه‌  سه‌عید ) ئامرفه‌سیڵ و پیشمه‌رگه‌ى ناوه‌ندى فه‌رمانده‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ گه‌ڕه‌کى ته‌جنیدى شارۆچکه‌ى جه‌له‌ولا به‌ده‌ستى چه‌کداره‌کانى داعش شه‌هیدکران و هاوکات رائید ( زاهید محمد عبدالکریم) ئه‌ندامى ده‌زگاى کارو بارى پیشمه‌رگه‌ى  و ئه‌فسه‌ر له‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان به‌سه‌ختى بریندار کرا .


زۆرترین خوێندراو