رانیه‌ ،بازارێک ده‌سوتێ و چه‌ندین که‌سیش بریندارده‌بن

7/28/2014 7:41:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌ر نیوز
هه‌ردى لۆته‌رى - ڕانیه‌

دوانیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ ئاگرێکى به‌رفراوان له‌ بازارى میللى سه‌ید على که‌وته‌وه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 70 دووکانى ئه‌و بازاڕه‌ سوتان که‌ به‌شێکیان که‌پرى میوه‌ فرۆش  و قوماش فرۆش بوون 

له‌ سه‌ره‌تاى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌شدا تیمه‌کانى به‌رگرى شارستانى ڕاپه‌ڕین گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنى ڕووداوه‌که‌و به‌ڵام به‌هۆى به‌رفراوانى ئاگره‌که‌ به‌زه‌حمه‌ت   کۆنتڕۆڵکردنى ئگره‌که‌ کراوه‌  . وێڕاى زۆرى زیانى ماددى 20 کارمه‌ندى به‌رگرى شاره‌ستانى و چه‌ند هاوڵاتیه‌ک بریندار بوون و به‌شێکیشیان بووراونه‌ته‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ڕانیه‌ کراون . 

   به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئوبازاره‌ى ئاگرى گرتووه‌ نزیکه‌له‌ نه‌خۆشخانه‌ى گشتى ڕانیه‌وه‌  به‌ شێکى زۆرى کارمه‌ندان نه‌خۆشخانه‌که‌یان جێهێشتووه‌  .

ئه‌وه‌ى جێگه‌ى ئاماژه‌ پێکردنه‌ دوێنێ یه‌ک شه‌ممه‌ 27 ته‌موزى 2014 له‌ هه‌مان کاتدا مه‌یدانى دار فرۆشانى ڕانیه‌ سوتا بۆ یه‌ به‌شێک له‌ هاوڵاتیان به‌ گومانه‌وه‌ ده‌ڕوانه‌ ئه‌و ڕووداوانه‌و .

له‌ سه‌ر ئه‌م ڕووداوانه‌ش  وته‌بێژى به‌رگرى شاره‌ستانى ڕاپه‌ڕین نه‌قیب "حسین عه‌بدوڵا " له‌لێدواتنێکیدا بۆ ده‌زگاکانى راگه‌یاندن ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌له‌ئێستادا هۆکارى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ نازانن و لیکۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌ردوو ڕووداوه‌که‌ ده‌ستى پێکردووه‌ و دواتر بۆ ڕاى گشتى ئاشکراى ده‌که‌ین و زه‌ره‌رو زیانه‌کانیش زۆرن.


زۆرترین خوێندراو