"شاهۆ حه‌مه‌فرج " وه‌رزشه‌وانى دێرینى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ کۆچى دوایى کرد

7/30/2014 12:36:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 29ى ته‌مموزى 2014  "شاهۆ حه‌مه‌فرج  " وه‌رزشه‌وانى دێرینى شارى هه‌ڵه‌بجه‌و که‌سایه‌تى دیارى ئه‌وشاره‌ له‌ته‌مه‌نى 50 ساڵی به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه‌ کۆچى دوایى کرد 

"شاهۆ حه‌مه‌فرج  " که‌ناسراوه‌ به‌ شاهۆى حه‌مه‌ فه‌ره‌جى نانه‌وا براى هونه‌رمه‌ندى گۆرانیبێژ " وشیار حمه‌فه‌ره‌ج" ه‌ و وه‌رزشه‌وانێکى دێرینى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌،خزمه‌تێکى زۆرى کردووه‌ له‌پێشخستنى وه‌رزش له‌وشاره‌و مێژویه‌کى پڕ له‌ شانازى له‌وبواره‌دا تۆمارکردووه‌ .

"شاهۆ حه‌مه‌فرج "   ساڵى 1964 له‌شارى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌دایک بووه‌ ،ده‌رچوى ئاماده‌یى پیشه‌سازى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى مناڵیه‌وه‌ خولیاى وه‌رزش بووه‌و ئه‌ستێره‌یه‌کى ناودارى هه‌ڵه‌بجه‌و کوردستان بوو ،بۆ یانه‌کانى هه‌ڵه‌بجه‌و که‌مال سه‌لیم و سلێمانى و هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى یارى کردووه‌ . له‌ساڵى 1998 بووه‌ به‌به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌رزش و لاوانى هه‌ڵه‌بجه‌ ،پاشان پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕۆشنبیرى هه‌ڵه‌بجه‌ى وه‌رگرتوه‌و به‌م دواییانه‌ش به‌بڕیارى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى کوردستان کرایه‌ ئه‌ندامى یه‌کێتى تۆپى پێى کوردستان . سه‌رله‌به‌یانى رۆژى سێ شه‌ممه‌ که‌هاوکات دووه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانى پیرۆز بوو کۆچى دوایى کرد .


زۆرترین خوێندراو