سلێمانى ، زیاتر له‌ 13 تۆن برنجى زیان به‌خش ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

8/28/2014 1:55:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

زیاتر له‌ 13 تۆن برنجى نه‌گونجاو و زیان به‌خش له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانیه‌وه‌ ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌که‌شى رووبه‌ڕووى سزایى یاسایى ده‌کرێته‌وه‌ .

له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ئوتومبێلێکى بارهه‌ڵگردا که‌ زیاتر له‌ 13 تۆن برنجى له‌ جۆرى (سامانى ) تێدابوو که‌ پاش پشکنین ده‌رکه‌وت  برنجه‌که‌ گونجاونیه‌ بۆ خوردن و زیان به‌ ته‌ندروستى مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت .

له‌و باریه‌وه‌ سۆران عه‌بدولغه‌فور سه‌رۆکى لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند خاوه‌نى برنجه‌که‌ که‌ بازرگانێکى عه‌ره‌به‌ له‌ ناوچه‌کانى خواروى عێراقه‌وه‌ به‌شێوه‌ى نایاسى برنجه‌که‌ى هێناوه‌ته‌ ناوه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ توانرا ده‌ستى به‌سه‌ردا بگیرێت و رێگه‌ نه‌درێت له‌ بازاڕه‌کانى هه‌رێمدا بفرۆشرێت .

سه‌رۆکى لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ووتیشى له‌سه‌ر فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى بڕیاردراوه‌ هه‌موو بڕه‌ برنجه‌که‌ له‌ناوببرێت و خاوه‌نه‌که‌شى بدرێت  به‌ به‌دادگا و رووبه‌ڕووى سزایى یاسایى بکرێته‌وه‌ .



زۆرترین خوێندراو