به‌ڕێزمحه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود چاویکه‌وت به‌ژماره‌یه‌ک له‌پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانى (حسدک) له‌سنورى خورماڵ و هه‌ورامان

8/28/2014 2:14:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
 
   به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌ باره‌گاى فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌شارى که‌رکوک به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى مه‌کتبه‌ى سیاسى وئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى وبه‌رپرسى ده‌زگاى پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ، چاویکه‌وت به‌ژماره‌یه‌ک له‌پێشمه‌رگه‌ى دێرینه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌سنورى خورماڵ و هه‌ورامان   سۆران .

له‌ میانه‌ى دیارێکدا باس له‌ بارودۆخى کوردستان وعێراق و ناوچه‌که‌ کرا ، ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ى چه‌ند ناوچه‌یه‌کى عێراقى گرتۆته‌وه‌ که‌بوه‌ته‌ مایه‌ى مه‌ترسى بۆسه‌ر خاکى پیرۆزى کوردستان له‌ ناوچه‌ ئازاد کراوه‌کانى کوردستان له‌ دواى هێرشه‌ یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانى چه‌کداره‌کانى داعش بۆ ئه‌وناوچانه‌ ،تاگه‌یشته‌ داگیر کردنى شه‌نگال وزممارو که‌چه‌ندین کوردى ئێزدى بونه‌ قوربانى وبه‌هه‌زاران ئاواره‌ى شاخه‌کان بوون و که‌هه‌ڕشه‌یه‌کى گه‌وره‌بوو بۆ سه‌ر ئێزدیه‌کان و مه‌ترسى جینۆسایدى لێده‌کرا ،به‌ڵام به‌هۆى یه‌کگرتنى سه‌رجه‌م هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ به‌رگرتن له‌هێرشه‌کان و هه‌وڵه‌کان بۆ رزگارکردنیان له‌چیاکان توانیان خه‌ونى گڵاوى دوژمنان له‌ناوبه‌رن ،هه‌وه‌ها پاڵپشتى و هاوکارى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ به‌تایبه‌تیش ولایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مه‌ریکا وئه‌نجامدانى هێرشى ئاسمانى بۆسه‌ر مۆڵگه‌کانى چاکدارانى داعش بووه‌ مایه‌ى زیاتر به‌هێزبوونى پێشمه‌رگه‌ بۆروبه‌روبونه‌وه‌ى تیرۆرستان .
 
هه‌ر له‌ میانه‌ى دیاره‌که‌دا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى  مه‌حمود تیشکى خسته‌سه‌ر بارودۆخى ئه‌منى میحوه‌رى که‌رکوک و روبه‌روبونه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌به‌رامبه‌ر چه‌کدارانى داعش و ئه‌و شکسته‌ گه‌وره‌یه‌ى له‌ماوه‌ى رابردودا چه‌کدارانى داعش له‌سه‌ر ده‌ستى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ ، ئه‌مه‌ش ئه‌و راستیه‌ى بۆ ناوچه‌که‌و جیهان ده‌رخست که‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ هێزێکى به‌تواناو به‌هێزه‌ له‌به‌رامبه‌ر دوژمناندا ،که‌له‌ئێستادا به‌ته‌نها له‌برى هه‌موو جیهان رووبه‌رووى تیرۆرستان بۆته‌وه‌ ، جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌میحوه‌رى که‌رکوک له‌هه‌موو رویه‌که‌وه‌ سه‌قامگیره‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگا ناده‌ن دوژمنان وناحه‌زان ئارامى شارى که‌رکوک و ده‌وروبه‌رى بشێوێنن .

به‌رێزیان ئاماژه‌شى به‌هه‌ڵوێستى پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان کرد که‌له‌سه‌ره‌تاى شه‌ڕى داعشه‌وه‌ ئاماده‌یى خۆیان ده‌ربڕى بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى دوژمنان و پاراستنى خاکى پیرۆزى کوردستان ،هه‌روه‌ک چۆن له‌ خه‌باتى چه‌کدارى شۆرشدا به‌گروتینێکى شۆرشگێرانه‌وه‌ چه‌ندین ساڵ جه‌نگاون ،ئاواش له‌ئێستادا ئاماده‌ن بۆ پاراستنى ئه‌و ده‌ستکه‌تانه‌ى هاتونه‌ته‌ دى ، هیواشى خواست کورد بتوانێت ئه‌وه‌ى به‌شه‌رو جه‌نگ به‌ده‌ستى هێناوه‌و خوێنى له‌پێناودا رشتووه‌ بیپارێزێت و له‌ده‌ستى نه‌دا

له‌لا خۆشیانه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌سنورى خورماڵ و هه‌ورامان پشتگیرى خۆیان بۆ هێزه‌کانى پیشمه‌رگه‌ دوپاتکردوه‌  ئاماده‌یان نیشاندا بۆ پاراستنى ناوچه‌ ئازادکراوه‌کانى کوردستان له‌هه‌رمه‌ترسیه‌ک که‌روبه‌روى هه‌رێمى کوردستان ببێته‌وه‌  .


زۆرترین خوێندراو