به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود چاویکه‌وت به‌ژماره‌یه‌ک له‌پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانى (حسدک) له‌ده‌ڤه‌رى پشده‌رو بتوێن

8/28/2014 2:30:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌ باره‌گاى فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌شارى که‌رکوک به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى مه‌کتبه‌ى سیاسى وئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى وبه‌رپرسى ده‌زگاى پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ، چاویکه‌وت به‌وه‌ستا خدر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى راوێژکارى وچاودێرى و ژماره‌یه‌ک له‌پێشمه‌رگه‌ى دێرینه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ده‌ڤه‌رى  پشده‌رو بتوێن  .

 له‌ دیدارێکدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود تیشکى خسته‌ سه‌ر دواین گۆرانکاریه‌کانى ئێستاى کوردستان و عێراق و ناچه‌که‌و به‌تایبه‌تیش به‌ره‌و پێشچونى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌د،ڕاشیگه‌یاند هیچزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان ئاماده‌ن بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ى دوژمانى کوردو هێرشى چه‌کدارانى داعش له‌به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرین بۆ پاراستنى هه‌رێمى کوردستان  و هه‌موو ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوو کورد قوربانى بۆداوه‌.

وتیشى ئه‌و ده‌سته‌که‌وتانه‌ى ئه‌مڕۆ هاتونه‌تى تاده‌گاته‌ ئه‌م قۆناغه‌ى ئێستا به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هیدان و ره‌نج وخه‌باتى پێشمه‌رگه‌ تێکۆشه‌رو قاره‌مانه‌کانى خه‌باتى شۆرش و ئازادیخوازانه‌ى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانى کوردستانه‌ وپاراستنى له‌ئه‌ستۆى هه‌مولایه‌کدایه‌ . 

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ئاماژه‌شى به‌وه‌دا که‌ئاسۆیه‌کى رون به‌دیده‌کرێت بۆگه‌لى کورد به‌هۆى ئه‌و گۆرانکاریانه‌ى هاتونه‌ته‌دى به‌تایبه‌تى که‌ گه‌لى کورد سه‌لماندى خاون هێزێکى دڵسۆزو قاره‌مان وگیانفیدایه‌ بۆ پارستنى خه‌ڵ وخاکه‌که‌ى ،هیچ ده‌ستدرێژیه‌ک قبوڵناکات و روبه‌روى هه‌موو ئه‌و گروپ و رێکخراوانه‌ ده‌بێته‌وه‌ که‌ببنه‌ مه‌ترسى بۆسه‌ر ئارامى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان ،هه‌رئه‌وه‌ش بوو پاڵشتیه‌کى گه‌وره‌ى نێو ده‌وڵه‌تى لێکه‌وته‌وه‌ .

 له‌لاى خۆشیانه‌وه‌ وه‌ستا حه‌سه‌ن و پێشمه‌رگه‌  دێرینه‌کانى ده‌ڤه‌رى پشده‌رو بتوێن ئاماده‌یى خۆیان دوپاتکرده‌وه‌ بۆ پشتگیرى وپشتیوانى له‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و پاراستنى هه‌رێمى کوردستان .


زۆرترین خوێندراو