به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى به‌رێز مه‌سعود بارزانى ده‌کات

8/28/2014 9:57:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28 ى ئابى 2014 به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود له‌ سه‌لاحه‌دین سه‌ردانى به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانی کردو به‌گه‌رمى پێشوازى  لێکرا .

له‌ دیدارێکدا باس له‌ڕه‌وشى سیاسیى و سه‌ربازیى ئێستاى کوردستان و سه‌رکه‌وتنه‌کانى پێشمه‌رگه‌ کرا، به‌تایبه‌تى ئه‌و پێشڕه‌ویه‌ به‌رچاوانه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ى له‌لایه‌ن چه‌کدارانى داعشه‌وه‌ هێرشى بۆکراوه‌و له‌ژێر ده‌ستى تیرۆستاندایه‌ .

هه‌رله‌دیداره‌که‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخى سیاسى و ئه‌منى و پرۆسه‌ى پێکهێنانى حکوومه‌تى نوێى عێراق و ڕه‌وشى په‌نابه‌ران و لێقه‌وماوان کراو ، به‌بایه‌خه‌وه‌ باس له‌و پشتیوانییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ کرا که‌ له‌ ڕووى سیاسى و هاوکاریى سه‌ربازیى و مرۆییه‌وه‌ بۆ کوردستان هاتۆته‌دی ،به‌تایبه‌تیش هێرشى ئاسمانى ئه‌مه‌ریکا بۆسه‌ر مۆڵگه‌ى چه‌کدارانى داعش و پێدانى چه‌ک له‌لایه‌ن چه‌ندین له‌وڵاتان که‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ ئاسۆیه‌کى رون بۆ گه‌لى کوردو هه‌ربَمى کوردستان له‌ئاینده‌دا .


زۆرترین خوێندراو