سلێمانى ، خشته‌ى پێدانى کاره‌با بۆ مانگى 9 دیاری ده‌کرێت

8/31/2014 3:03:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

له‌پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ مانگی 9، بڕی 21 کاتژمێر کاره‌بای نیشتیمانی و 3 کاتژمێر کاره‌بای مۆلیده‌ بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌کرێت و نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێکیش   4 هه‌زار دینار ده‌بێت.

په‌یوه‌ست به‌م لایه‌نه‌ ئه‌مرۆ یه‌ک شه‌مه‌ 31 ى ئابى 2014  له‌ دیوانی قائیمقامییه‌ت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کاره‌بای سلێمانی و سه‌ندیکای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌کاندا کۆبویه‌وه‌، پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی به‌رهه‌م هێنانی کاره‌بای نیشتیمانی بریاردرا که‌ له‌ 1-9 کار به‌ خشته‌ی نوێ‌ ی پێدانی کاره‌با بکرێت ، و که‌ له‌ دووکاتی جیاواز بڕی 3 کاتژمێر کاره‌بای مۆلیده‌ و 21 کاتژمێر کاره‌بای نیشتیمانی و بۆ هاوڵاتیان دابین بکرێت، نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێک کاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی  4 هه‌زار دینار ده‌بێت، و مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌کان پێویسته‌ له‌ کاتی برینی کاره‌با له‌ کاتژمێر 12 نیوه‌رۆ بۆ 12 شه‌و  تا ئه‌و کاته‌ى کاره‌باى نیشتیمانى ده‌درێت  کاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بکه‌ن.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند پێویسته‌ ئه‌و خشته‌ نوێیه‌ وه‌ک خۆی جێبه‌جێ‌ بکرێت و خاوه‌نی مۆلیده‌کان پابه‌ندبن به‌و کاتانه‌ی که‌ بۆیان ده‌سنیشان کراوه‌ بۆ پێدانی کاره‌با به‌ هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان رووبه‌رووی گرفتی نه‌بوونی کاره‌با نه‌بنه‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد هه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌ک پابه‌ند نه‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا بریاردرا که‌ شیوازی پێدانی کاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

_ له‌ 1-9 تا 15-9 بڕى 4 ئه‌مبێر کاره‌باى مۆلیده‌ ده‌درێت به‌ هاوڵاتیان
_ له‌ 15-9 تا 30-9 بڕى 2 ئه‌مبێر کاره‌باى مۆلیده‌ ده‌درێت به‌ هاوڵاتیان


زۆرترین خوێندراو