عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود : ژماره‌یه‌کى زۆر خۆبه‌خش له‌ریزه‌کانى پێشه‌وه‌ن و ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه‌ بۆ چوونه‌ ناوهێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌

8/31/2014 8:07:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى فراکسیۆنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌په‌رله‌مانى کوردستان هاوکات ئه‌ندامى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ى په‌رله‌مان به‌جه‌ماوه‌رنیوزى رایگه‌یاند : له‌ئێستادا که‌سانێکى زۆر به‌ خۆبه‌خش هاوشانى پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌ریگریدان روبه‌روى چه‌کدارانى داعش خه‌ڵکانێکى زۆریش ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه‌ بۆ چوونه‌ ناوهێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌.

عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود ووتیشى : ئه‌م خۆبه‌خشانه‌ له‌رێگاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه‌ ناوه‌کانیان تۆمارده‌کرێت وله‌ ڕێگاى سیستمێکه‌وه‌ له‌ یه‌ک فه‌وجدا کۆ ده‌کرێنه‌وه‌، که‌به‌ چه‌ند قۆناخێک ده‌بێت، قۆناخى یه‌که‌م: ناونووسکردنى خۆبه‌خشه‌کان، قۆناخى دووه‌م: لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ په‌راوه‌کان، قۆناخى سێیه‌م: پۆلێن ده‌کرێن به‌پێى ته‌مه‌نه‌کانیان ، قۆناخى چواره‌میش: به‌پێى پله‌به‌ندنیى قۆناخه‌کان ئه‌رکیان پێ ده‌سپێردرێت".

سه‌رۆکى فراکسیۆنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه‌شى به‌وه‌دا که‌ : چه‌ند پرۆژه‌یه‌ک خراونه‌ته‌ به‌رده‌ستى حکوومه‌ت به‌مه‌به‌ستى یه‌کخستنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م هێزى پێشمه‌رگه‌ به‌شێوه‌یه‌کى نیزامى ، که‌ له‌داهاتوودا به‌پێى واقیعى هه‌رێمى کوردستان ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێ کردنه‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو