ڕێکخراوێکى جیهانى بۆ یارمه‌تیدانى ئاواره‌کان ئۆڤیس له‌ سلێمانى ده‌کاته‌وه‌

9/1/2014 2:48:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 

له‌ درێژه‌ى ئه‌و هاوکارى و یارمه‌تیانه‌ى که‌ پێشکه‌شى ئه‌و خێزانانه‌ ده‌کرێت که‌ به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌و توندوتیژییه‌کان چه‌کدارانى داعشه‌وه‌ ماڵ و جێگه‌ى خۆیان به‌جێ هێشتووه‌ و ئاواره‌بون و روویان له‌ هه‌رێم کردووه‌ ژماره‌یه‌ک وڵات و رێکخراوى جیهانى ئاماده‌ى خۆیان نیشانداوه‌ که‌ هاوکارى مرۆییان پێشکه‌ش بکه‌ن .
   
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 1 ى ئه‌یلولى 2014  ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له‌ دیوانى قائیمقامیه‌ت پێشوازیکرد له‌ "مرێم وات " به‌رێوه‌به‌رى به‌رنامه‌ى رێکخراوى ئه‌دراى ئوستورلیاى له‌ سوریا ، له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا قائیمقام  باسى بارودرۆخى ئێستاى کوردستان به‌گشتى و ڕه‌وش و گوزارانى ئاواره‌کانى سنورى پارێزگاى سلێمانى کرد که‌ به‌هۆى تێکچوونى بارودۆخى ئه‌منى و هه‌ڕه‌شه‌و توندوتیژیه‌کانى چه‌کدارانى داعشه‌وه‌ روویان له‌ سنورى هه‌رێمى کوردستان کردووه‌ و له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌کانى حکومه‌توه‌ هاوکارى و پێداویستیه‌کانى ژیانیان بۆ دابین کراوه‌ , ووتیشى جگه‌ له‌ ئاواره‌کانى کوردستانى ڕۆژئاوا 160 هه‌زار که‌سى دیکه‌ى ناوچه‌کانى عێراق و کوردستان ڕوویان له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى کردوه‌ ، باسى له‌وه‌ش کرد به‌هۆى زۆرى رێژه‌ى ژماره‌ى په‌نابه‌ران به‌ ته‌نها حکومه‌ت ناتوانێ هه‌موو پیداویستیه‌وکانیان تائاستێکى باش بۆ دابین بکات, له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویستیان به‌ هاوکارى وڵاتان و رێکخراوه‌ خێرخوازییه‌ جیهانیه‌کانه‌ که‌ له‌ دابین کردنى پێداویستیه‌کاندا هاوکاریان بکه‌ن .
 
په‌یوه‌ست به‌ بارودۆخى ئاواره‌کان و هاوکارى کردنیان به‌ریوه‌به‌رى به‌رنامه‌ى رێکخراوى ADRA ئوستورلیاى له‌ وڵاتى سوریا سوپاسى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى کرد له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و کارئاسانى و خزمه‌ته‌ به‌رچاوه‌ى که‌ پێشکه‌شى  ئاواره‌کان کراوه‌ ,  ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کرد رێکخراوه‌که‌یان ئاماده‌یه‌ که‌ هاوکارى پێویست پێشکه‌ش به‌ خێزانه‌ ئاراوه‌کان بکات و بۆ ئه‌مه‌ مه‌به‌سته‌ش بڕیاریانداوه‌ که‌  ئۆفیسى رێکخراوه‌که‌یان له‌ شارى سلێمانى بکه‌نه‌وه‌ .
 
ڕێکخراوى ADRA ئوستورلیا یه‌کێکه‌ له‌ ڕێکخراوى ناحکومیه‌کان و له‌ بوارى دابینکردن و گه‌یاندنى کۆمه‌ک و هاوکارى  بۆ په‌نابه‌ران کارده‌کان و ئۆڤیسیان له‌ هه‌ریه‌ک له‌ له‌ وڵاتانى ئاسیا و ئه‌فه‌ریکا و ئه‌مریکا و ئه‌وروپا هه‌یه‌.
 


زۆرترین خوێندراو