میکانیزمى کارکردن بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ داده‌ندرێت

9/14/2014 3:08:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ 14 ى ئه‌یلولى 2014 به‌ ئاماده‌بوونى سۆران حه‌سه‌ن به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان و نوێنه‌رى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى شاره‌که‌ له‌سه‌ر پرسى پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌و دانانى میکانیزمى کارکردن کۆبونه‌وه‌.

 له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا ڕێوشوێنى پێویست خرایه‌ به‌رده‌ست لایه‌نه‌کان که‌ کۆده‌نگى له‌سه‌ر دروست بکه‌ن به‌مه‌به‌ستى کارکردن بۆ دانانى پارێزگارو پۆسته‌کانى ترى په‌یوه‌ندیدار به‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌و له‌به‌رچاوگرتنى دۆخى ناوچه‌که‌و تازه‌یى ئه‌زمونه‌که‌ هه‌موو لایه‌ک هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌شدارى کردنى سه‌رجه‌م پێکهاته‌کان و ڕێکه‌وتنى سیاسى بکرێته‌ خاڵى جه‌وهه‌رى وتووێژه‌کان.

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ سۆران حه‌سه‌ن به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یاند  : ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆکردن و گه‌یشتن به‌رێکه‌وتن بۆ به‌شداریکردنى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان له‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ . ووتشى کۆبوونه‌وه‌یکه‌‌ ئیجابی بووه‌و خاڵی هاوبه‌ش هه‌بوو له‌لایه‌ن لایه‌نه‌کانه‌وه‌، چه‌ند پرسێکى دیکه‌ ماونه‌ته‌وه‌ که‌بریاره‌ ئه‌وانیش له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ بکرێت  .

سۆران حه‌سه‌ن ئاماژه‌شى به‌وه‌دا که‌ کۆبونه‌وه‌که‌ به‌کراوه‌یى تا هه‌فته‌ى ئاینده‌ هێڵرایه‌وه‌ که‌ ڕێکه‌وتنه‌کان زیاتر به‌ره‌و پێش ببرێت و به‌رچاو ڕونى زیاتر له‌ئاست خاڵه‌ ناکۆکه‌کاندا وه‌ربگیرێت.


زۆرترین خوێندراو