لێدوانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى سه‌ربڕینى هاووڵاتییه‌کى بریتانى له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌

9/14/2014 3:12:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

دواى ئه‌وه‌ى داعش له‌ گرته‌یه‌کى ڤیدیۆییدا هه‌واڵى سه‌ربڕینى هاووڵاتیى بریتانى "ده‌یڤید هاینزى " ڕاگه‌یاند ناره‌زایى ونیگه‌رانى زۆرى لێکه‌وته‌وه‌و سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌وباره‌یوه‌ لێدوانێکى بڵاو کرده‌وه‌ که‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى : 


ڕێکخراوى تیرۆریستیى داعش له‌ گرته‌یه‌کى ڤیدیۆییدا هه‌واڵى سه‌ربڕینى هاووڵاتیى بریتانى ده‌یڤید هاینزى ڕاگه‌یاند. سه‌ربڕین و کوشتنى ئه‌م چالاکوانه‌ى بریتانى که‌ ماوه‌ى ساڵێکه‌ له‌ لایه‌ن تیرۆریستانى داعشه‌وه‌ به‌ بارمته‌ گیرابوو نیشانه‌ى ئه‌و په‌ڕى به‌دڕه‌وشتى و بێ پڕه‌نسیپیى تیرۆریستانى داعشه‌ و به‌ توندى ئیدانه‌ ده‌که‌ین.

ئه‌م کرداره‌ قێزه‌وه‌نه‌ ئاماژه‌یه‌که‌ له‌ به‌رده‌وامبوونى ئه‌م ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ پێشیلکردنى هه‌موو جۆره‌ به‌هایه‌کى ئاسمانى و مرۆڤی. بۆیه‌ له‌ناوبردن و ڕیشه‌کێشکردنى ئه‌م ڕێکخراوه‌ مه‌ترسیداره‌ زه‌رووره‌تێکى به‌په‌له‌یه‌ که‌ ده‌بێ کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجامى بدات.

د. ئومێد سه‌باح
گوته‌بێژى فه‌رمیى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان
14ـى 9ـى 2014


زۆرترین خوێندراو