ڕاگه‌یێندراوی سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌گه‌یاندنى چه‌ک و هاوکارییه‌کان بۆ کۆبانێ

10/20/2014 2:32:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان له‌رونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ئه‌و  هاوکاریى  وچه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ى  به‌ یارمه‌تیى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا بۆ کۆبانى گواستراونه‌ته‌وه‌ به‌ناوى گه‌لى کوردستان و هه‌رێمى کوردستان ڕه‌وانه‌ کراوه‌  .

 ده‌قى ره‌نکردنه‌وه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم : 

ده‌کات بۆ تواندرا بگه‌یێندرێته‌ کۆبانێ، زۆر به‌ داخه‌وه‌ مه‌کته‌بى سیاسیى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان به‌یاننامه‌ى له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاو کردۆته‌وه‌ و زۆر له‌ ڕاستییه‌کانى گۆڕیوه‌. هێزى دژه‌تیرۆر ده‌زگه‌یه‌که‌ سه‌ر به‌ حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و هه‌ردوو هێزى دژه‌ تیرۆرى هه‌ولێر هه‌ولێر و سلێمانى له‌و چه‌کانه‌ى پێشتر هه‌یانبووه‌ وه‌ک هاوکارى و به‌ناوى هه‌رێمى کوردستان و به‌ فڕۆکه‌ ئه‌مه‌ریکییه‌کان ڕه‌وانه‌ى کۆبانێیان کردووه‌.

ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى به‌یاننامه‌که‌ى یه‌کێتى نیشتیمانى سه‌باره‌ت به‌ گه‌یاندنى هاوکاریى هه‌رێمى کوردستان بۆ کۆبانێ

دواى ئه‌وه‌ى به‌ یارمه‌تیى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا تواندرا هاوکاریى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى بگه‌یێندرێته‌ کۆبانێ، زۆر به‌ داخه‌وه‌ مه‌کته‌بى سیاسیى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان به‌یاننامه‌ى له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاو کردۆته‌وه‌ و زۆر له‌ ڕاستییه‌کانى گۆڕیوه‌. هێزى دژه‌تیرۆر ده‌زگه‌یه‌که‌ سه‌ر به‌ حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و هه‌ردوو هێزى دژه‌ تیرۆرى هه‌ولێر هه‌ولێر و سلێمانى له‌و چه‌کانه‌ى پێشتر هه‌یانبووه‌ وه‌ک هاوکارى و به‌ناوى هه‌رێمى کوردستان و به‌ فڕۆکه‌ ئه‌مه‌ریکییه‌کان ڕه‌وانه‌ى کۆبانێیان کردووه‌.

جه‌خت له‌وه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ ئه‌و هاوکارییانه‌ به‌ناوى گه‌لى کوردستان و هه‌رێمى کوردستان ڕه‌وانه‌ کراوه‌ و هیچ پێویست نه‌بوو یه‌کێتیى نیشتیمانى له‌م کاته‌دا ئه‌م موزایه‌ده‌یه‌ بکات.

پێویستیشه‌ ئه‌وه‌ بزانرێت که‌ هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان به‌ په‌رۆشن بۆ کۆبانێ نه‌ک ته‌نیا یه‌کێتی.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریکا ڕاگه‌یێندراوێکى بڵاو کردۆته‌وه‌ که‌ تێیدا به‌ڕوونى هاتووه‌ ئه‌و هاوکارییانه‌ى که‌ فڕۆکه‌کانى ئه‌مه‌ریکا گه‌یاندوویانه‌ کۆبانێ هى هه‌رێمى کوردستان بووه‌.

شایانى باسه‌ ئه‌م چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌ى که‌ ڕه‌وانه‌ کراوه‌ بریتى بوو له‌ 21 تۆن و هه‌مووى له‌ فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر بار کراوه‌ و به‌ 28 په‌ڕه‌شووت له‌سه‌ر کۆبانێ فڕێ دراوه‌.

سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان
20ـى 10ـى 2014


زۆرترین خوێندراو