سلێمانى.. نرخى سه‌وزه‌و میوه‌و به‌روبومه‌کان دیارى ده‌کرێت

10/20/2014 2:35:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌مه‌به‌ستى گرنگیدان به‌ به‌روبوومى ناوخۆ  و پشتبه‌ستن به‌  به‌رهه‌مى جوتیاران ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌  20 ى تشرینى یه‌که‌مى 2014 , له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی چاودێری کردنی به‌روبومی ناوخۆیی و ده‌ره‌کیدا کۆبۆوه‌ و پاش تاوتوێکردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و به‌روبومانه‌ی که‌ ئێستا له‌ ناوخۆی هه‌رێمدا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت بڕیاردرا له‌ هاورده‌کردنى سه‌وزه‌و میوه‌دا بازرگانه‌کان پابه‌ندى لیستی به‌روبومه‌ قه‌ده‌غه‌ کراواوه‌کان بن، هه‌روه‌ها  ئه‌و کێڵگانه‌ى له‌ به‌رهه‌م هێنانى سه‌وزه‌ و میوه‌دا پشت به‌ ئاوى پیس ده‌به‌ستن رێگه‌ به‌کارکدنیان نه‌درێت.

قائیمقامی سلێمانیش رایگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی زیان به‌به‌روبومی ناوخۆی نه‌گات و به‌روبومی جوتیاران له‌ ناوخۆی هه‌رێمدا به‌ شێوه‌یه‌کى باشتر ساغ بکرێته‌وه‌   له‌ رێگه‌ى لیژنه‌یه‌کانى قائیمقامییه‌ته‌وه‌ نرخى به‌روبومه‌کان دیاری ئه‌کرێت به‌ جۆرێک جوتیاران تێیدا زه‌ره‌مه‌ند نه‌بن و هه‌روه‌ها چاودێرى عه‌لوه‌ و به‌راده‌کانى سلێمانى ده‌کرێت  و رێگه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخ ده‌گرین.

له‌ به‌شێکی تری کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش کرا ئه‌و به‌روبوومانه‌ى له‌ مانگى رابردوو دا له‌ بازاره‌کانى شارى سلێمانیدا ساغ کراونه‌ته‌وه‌ %80 ى به‌رهه‌مى ناوخۆبووه‌  و ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌کى  باشه‌و پێداویستی بازاڕ  و هاوڵاتیان تا ئاستێکی به‌رچاو دابین ده‌کات , بڕیاریشدا هه‌ر بازرگانێک پابه‌ند نه‌بێت به‌ لیستی به‌روبومه‌ قه‌ده‌غه‌ کراواوه‌کانه‌وه‌ رووبه‌ڕووی سزایی یاسایی بکرێته‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو