سبه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى رێکخستنى خۆپیشاندان ده‌کات

10/20/2014 2:45:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

بڕیاره‌ سبه‌ى سێ‌ شه‌ممه‌ 21 ى تشرینى یه‌که‌مى 2014 په‌رله‌مانى کوردستان کۆببێته‌وه‌ و گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یه‌که‌مى یاساى رێکخستنى خۆپیشاندان و چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ک بکات  ,

 به‌پێى سایتى فه‌رمى په‌رله‌مان به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره‌ (6)ى ئاسایى که‌بڕیاره‌ سبه‌ى به‌رێوه‌بچێت به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت : 

یه‌که‌م: گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ بڕیارى هه‌موارى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌پێى مادده‌کانى (72، 74 و 75)ى له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو.

دووه‌م: گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یه‌که‌مى یاساى رێکخستنى خۆپیشاندان، به‌پێى خاڵى دووه‌م/ برگه‌ى یه‌که‌م/ مادده‌ى ده‌یه‌مى یاساى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 2005 ى هه‌موارکراو.

سێیه‌م: گفتوگۆکردن له‌سه‌ر گرفته‌کانى په‌روه‌رده‌ له‌ هه‌رێمى کوردستان به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز وه‌زیرى په‌روه‌رده‌، به‌ پێى بڕگه‌ى (1)ى مادده‌ى (53) له‌ په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو.

چواره‌م: گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى زمانه‌ فه‌رمییه‌کان له‌ هه‌رێمى کوردستان، به‌پێى مادده‌کانى (72، 74 و 75)ى له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو.

پێنجه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى  ئه‌م پڕۆژه‌ بڕیار و  یاسایانه‌ى خواره‌وه‌ له‌سه‌ر داواى ژماره‌ى یاسایى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، به‌پێى مادده‌ى (71) له‌ پێره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ى هه‌موارکراوى ساڵى 1992ى په‌رله‌مانى کوردستان ـ عیراق: 

1ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یه‌که‌مى یاساى ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاکیى هه‌رێمى کوردستان ـ عێراق ژماره‌ (3) ساڵى 2011.
2ـ پڕۆژه‌ یاساى چاودێرى و هاریکارى کۆمه‌ڵایه‌تى.
3ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یاساى سزادانى عێراقى ژماره‌ (111)ى ساڵى 1969. 
4ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یاساى سزادانى عێراقى ژماره‌ (111)ى ساڵى 1969. 
5ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له‌شفرۆشى ژماره‌ (8)ى ساڵى 1988 عێراقى.
6ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارکردنى یاساى نه‌هێشتنى له‌شفرۆشى.
7ـ هه‌ردوو پڕۆژه‌ یاساى لێبوردنى گشتى له‌ هه‌رێمى کوردستان ـ عێراق.  
8ـ پرۆژه‌ یاساى هه‌موارکردنى یاساى پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان ژماره‌ (3)ى ساڵى 2009. 
9ـ پرۆژه‌ یاساى رێپێدراوى شه‌رعى ـ المأژون الشرعی. 
10ـ پڕۆژه‌ یاساى (القانون الاساسى لجمعیه‌ الهلال الاحمر الکردستانی).
11ـ پرۆژه‌ بڕیارى (استحداپ محافڤه‌ زاخو فى اقلیم کوردستان ـ العراق). 
 


زۆرترین خوێندراو