لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ى په‌رله‌مان چه‌ند پرسێکى گرنگى تاوتوێ ده‌کات

10/21/2014 2:22:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

کاتژمێر 10:30ى پێش نیوه‌ڕۆى  20 ىتشرینى یه‌که‌مى 2014 لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ ‌و شه‌هیدان ‌و قوربانیانى جینۆساید ‌و زیندانیانى سیاسی، به‌   ئاماده‌بوونى سه‌رۆک وجێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ ‌و بڕیارده‌ر ‌و زۆربه‌ى ئه‌ندامانى له‌ هۆڵى لیژنه‌ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان کۆبۆوه‌.

 کۆبوونه‌وه‌که‌دا که‌ به‌ ساتێک  وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان ده‌ستیپێکرد.
 دواتر  چه‌ندین پرسى گرنگ تاوتوێکران له‌وانه‌ پێداچوونه‌وه‌ ‌و تاوتوێکردنى ئه‌و نووسراو ‌و داواکارییانه‌ى که‌ گه‌یشتبوونه‌ لیژنه‌که‌، به‌دواداچوون بۆ پرسى ئه‌و فه‌رماندانه‌ى که‌ بازرگانى له‌گه‌ڵ داعش ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها باس له‌ پرسى شوێنى گوزه‌ران ‌و حه‌وانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌کان له‌ ئێستادا کرا که‌ به‌هۆى بارانه‌وه‌ زۆر خراپه‌، پرسى خێزانه‌کانى نوگره‌ سه‌لمان-یش تاوتوێکرا، سه‌رجه‌م پرسه‌کانیش بڕیارى پێویستیان له‌باره‌وه‌ درا.


زۆرترین خوێندراو