له‌سه‌ر ئه‌رکى په‌رله‌مانى کوردستان که‌مپێک بۆ ئاوه‌ره‌کانى شارى کۆبانى ده‌کرێته‌وه‌

10/21/2014 2:25:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

رۆژى یه‌ک شه‌مه‌ 19ى تشرینى یه‌که‌مى 2014  وه‌فدێکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌قه‌زاى (سوروچ-پرسوس) ى سه‌ر به‌پاریزگاى ئورفه‌ که‌مپێکیان بۆ ئاوه‌ره‌کانى شارى کۆبانى کرده‌وه‌.

که‌مپه‌که‌ له‌سه‌ر ئه‌رکى په‌رله‌مانى کوردستان کراوه‌ته‌وه‌و پێکهاتووه‌ له‌ (260)خێوه‌تى زستانه‌ له‌گه‌ل 1400به‌تانى. له‌رێوره‌سمێک دا به‌ ئاماده‌بوونى خاتوو عائشه‌ فه‌ندى هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى گه‌لى کانتۆنى کۆبانى و سه‌رۆکى شاره‌وانى پرسوس و ئه‌سعه‌د جانان و حه‌سیب کاپلان و نازمى گور ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى باکورى کوردستان که‌مپه‌که‌ له‌سه‌ر (12) دۆنم زه‌وى ئاماده‌کراو کرایه‌وه‌.

وه‌فدى په‌رله‌مانى کوردستان جارێکى تر سڵاوى په‌رله‌مانى کوردستان و گه‌لى کوردستانى گه‌یانده‌ ئاواره‌کانى کۆبانى ده‌قى بڕیارى په‌رله‌مانى کوردستانى به‌ڕۆژئاواى کوردستان گه‌یاند,لاى خۆیه‌وه‌ خاتوو عائشه‌ سوپاسى په‌رله‌مانى کوردستانى کرد بۆ بڕیارى تایبه‌ت به‌ پشتیوان و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل خۆبه‌رێوبه‌رى ڕۆژئاواى کوردستان و سوپاسى هاوکارى په‌رله‌مانى کرد بۆ ئاواره‌کانى کۆبانى له‌سه‌ر سنوور.    


زۆرترین خوێندراو