وه‌فدێکی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان و رێکخڕاوی هاوکاری ئیسلامی سه‌ردانی هه‌رێم ده‌کات

10/21/2014 2:42:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌فدێکی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان و رێکخڕاوی هاوکاری ئیسلامی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات .

وه‌فدێکی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان و رێکخڕاوی هاوکاری ئیسلامی که‌پێکهاتبوون له‌یاریده‌رده‌ری سکرتێری گشتی رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بۆ کاروباری مرۆیی هشام یوسف و به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ رێکخستنی هاوکاری مڕۆیی له‌ جنێف ره‌شید خالیکۆڤ زانینی پلانی حکوومه‌تی هه‌رێم و هه‌ڵسه‌نگاندن و روانینی حکوومه‌ت بۆ چۆنییه‌تی یارمه‌تیدانی ئاواره‌ و په‌ناربه‌رانه‌ به‌تایبه‌تی له‌ وه‌رزی سه‌رما و زستان.

له‌ دانیشتنێکدا باسیان له‌و کاره‌ساته‌ مڕۆییه‌ به‌رامبه‌ر خه‌لًَکی عێراق به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی کرد و تیشکیان خسته‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژیی هاوڵاتیانی ئێزیدی و پێکهاته‌کانی تری ناوچه‌که‌ له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه‌.

دیندار زێباری پێداگری له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کرد که‌ کاریگه‌رییه‌کی نه‌رێنی بۆ سه‌ر پرسی یارمه‌تیدانی ئاواره‌کان دروستکردووه‌. له‌کاتی ئێستا نزیکه‌ی 8 ملیۆن که‌س له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ژین که‌ دوو ملیۆن که‌سیان له‌ ناوچه‌ کوردستانییه‌کانن و 1.5 ملیۆنیش ئاواره‌ی هه‌رێمن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رێمی کوردستان وه‌ک پێویست یارمه‌تیی بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ به‌غدا وه‌رنه‌گرتووه‌، به‌ڵکو له‌ مافه‌ داراییه‌کانیش بێبه‌شکراوه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو که‌حکومه‌تی عێراق  ده‌توانێت وه‌ک هه‌نگاوێکی سه‌ره‌تایی مووچه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ بنێرێت که‌ روویان له‌ هه‌رێمی کوردستان کردووه‌ که‌ به‌شی هه‌ره‌ زۆریان مووچه‌خۆری حکوومه‌تی عێراقن. 

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌پێی توانایی خۆی یارمه‌تی ئاواره‌کانی دایه‌، به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌یه‌ پێویستی به‌ یارمه‌تیدانی نه‌ته‌و یه‌کگرتووه‌کان و کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی کۆمه‌کبه‌خش و عێراق هه‌یه‌، که‌ تا ئێستاش هیچ کامه‌یان وه‌ک پێویست به‌ شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆی یارمه‌تیی دارایی حکوومه‌تی هه‌رێمیان نه‌دایه‌ بۆ یارمه‌تیدانی.


زۆرترین خوێندراو