ده‌قى بریارى ناردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌رگرى له‌ کۆبانێ

10/23/2014 12:23:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
 
بڕیارى ژماره‌(٢٨)ى ساڵى ٢٠١٤

پاڵپشت به‌ خوکمى بڕگه‌ (یه‌ک) له‌ ماده‌ی(٥٦)ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان، ژماره‌ (١)ى ساڵى ١٩٩٢ هه‌موارکراو، له‌سه‌ر داواى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و به‌ پێى بڕگه‌ى یانزده‌یه‌م له‌ ماده‌ی(١٠)ى یاساى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ژماره‌(١)ى ساڵى ٢٠٠٥ هه‌موارکراو، په‌رله‌مانى کوردستان له‌ دانیشتنى ژماره‌ (٧)ى ڕۆژى ٢٢-١٠-٢٠١٤ ئه‌م بڕیاره‌ى دا:

یه‌که‌م:ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕین له‌سه‌ر ناردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌رگرى له‌ کۆبانێ.

دووه‌م: له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ و لایه‌ن په‌یوه‌نداره‌کان پێویسته‌، حوکمه‌کانى ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ بکه‌ن.

سێیه‌م: ئه‌م بڕیاره‌ له‌ ڕۆژى ده‌رچوونییه‌وه‌ له‌ ٢٢-١٠-٢٠١٤ جێ به‌جێ ده‌کرێت و له‌ ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى (وه‌قایعى کوردستان)بڵاوده‌کرێته‌وه‌.
هۆیه‌کانى ده‌رچواندن

له‌سه‌ر داواى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و به‌ پێى بڕگه‌ى (یازده‌یه‌م) ى ماده‌ى (ده‌یه‌م) له‌یاساى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان ژماره‌(١)ساڵى (٢٠٠٥) هه‌موارکراو، به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێى دراوه‌ بۆ جوڵاندنى هێزى پێشمه‌رگه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان به‌ڕه‌زامه‌ندى په‌رله‌مانى کوردستان و به‌ مه‌به‌ستى پاراستنى ئاسایشى نیشتمانى له‌ مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر به‌تایبه‌ت کرده‌کانى ڕێکخراوى تیرۆرستى داعش و به‌و پێیه‌ى عێراق و هه‌رێمى کوردستان به‌شێکن له‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگارى تیرۆر، وه‌ک به‌شێک له‌ پێداویستییه‌کانى بڕیارى په‌رله‌مانى کوردستان ژماره‌ (٢٤) له‌ ١٥-١٠-٢٠١٤ ئه‌م بڕیاره‌ ده‌رچوێنرا.
      
                                                               یوسف محه‌مه‌د سادق
                                                       سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان
                                                             ٢٢-١٠-٢٠١٤


زۆرترین خوێندراو