ڤیدیۆ .... هه‌ڵوێستى فراکسیۆنى حزبى سۆسیالیست به‌رامبه‌ر به‌هاوکارى کۆبانى

10/23/2014 2:18:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

سه‌باره‌ت به‌ هاوکاریکردن و پاراستنى کۆبانێ عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى فراکسیۆنى حزبى سیۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌په‌رله‌مانى کوردستان هه‌ڵوێستى فراکسیۆنه‌که‌ى خسته‌روو ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌له‌پێناو پاراستنى گه‌لى کوردو ده‌سته‌به‌رکردنى دیموکراسى پێویسته‌ پشتیوانى و هاوکارى سه‌رجه‌م هێزه‌ دیموکراتیخوازه‌کان بکه‌ین .

ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌له‌ئێستا که‌وتن و نه‌که‌وتنى کۆبانێ پرسێکى زۆر گرنگه‌ ،بۆیه‌ ئه‌گه‌ر کۆبانێ وه‌ک ئێستا بمێنێته‌وه‌ یان به‌هه‌ر شێوازێکى تر بێت ئه‌وا کۆمه‌ڵێک گۆڕانکارى به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت .

ووتیشى له‌دواى ئه‌و هه‌وڵه‌ دیبلۆماسیانه‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌پاڵ به‌رگرى قاره‌مانانه‌ى هێزه‌ شۆرشگێڕه‌کان له‌کۆبانێ و هه‌م به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر له‌هه‌رێمى کوردستان به‌درێژاى ئه‌و سنوره‌ زۆره‌ ،واى ده‌بینیم که‌پێده‌نێته‌ قۆناغێکى نوى که‌مایه‌ى دڵخۆشى بێت بۆ گه‌لى کوردستان  نبه‌تایه‌به‌تى هه‌وڵه‌کانى سه‌رکردایه‌تى سیاسى و ده‌زگا فه‌رمیه‌کانى  ،سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مان و حکومه‌ت که‌له‌وپێناوه‌شدا هه‌وڵى زۆر دراوه‌ .

سه‌رۆکى فراکسیۆنى حزبى سیۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند که‌ پشتیوانى له‌ راگه‌یاندنى  فه‌رمى ده‌که‌ن بۆ پاڵپشتى له‌پرۆسه‌ى سیاسى و دیموکراسى گه‌لى کوردستان بکات ،ووتیشى پێویسته‌ رۆڵى وڵاتانى ناوچه‌که‌ له‌به‌رچاو بگیرێت ،وه‌ک چۆن له‌یه‌که‌م رۆژدا کۆمارى ئیسلامى ئێران رایگه‌یاند که‌پشتیوانى له‌گه‌لى کوردتان ده‌کات ودژى داعشه‌ ،بۆیه‌ پێویسته‌ به‌هه‌مولایه‌ک هه‌وڵه‌کان چڕبکه‌ینه‌وه‌ بۆ سه‌رکه‌وتن و پاراستنى کۆبانى .


زۆرترین خوێندراو