لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجام ده‌درێت

10/23/2014 4:18:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌زیری هه‌رێم بۆ کاروباری ژینگه‌ ڕایگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌ کاریگه‌رییه‌کانی چه‌کی کیمیایی له‌سه‌ر پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌ری، به‌م نزیکانه‌   لێکۆڵینه‌وه‌و پشکنین له‌سه‌ر ئاو و هه‌واو ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌ پێناو ئه‌و خه‌ڵکه‌ به‌ش مه‌ینه‌ته‌ى که‌ ئێستا له‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌ژى و نه‌وه‌کانى داهاتوو.

عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدولڕه‌حیم وه‌زیری هه‌رێم بۆ کاروباری ژینگه‌ له‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردسیتان ووتی: ڕژێمی له‌ناوچوی به‌عس زیانێکی زۆر گه‌وره‌ى داوه‌ له‌ژینگه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری به‌تایبه‌تی، چونکه‌ به‌سه‌دان که‌س به‌هۆی پیسبونی ژینگه‌وه‌ بونه‌ته‌ قوربانی، بۆیه‌ پێویست ده‌کات توێژینه‌وه‌یه‌کی ورد له‌سه‌ر ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ بکرێت. 

باسی له‌وه‌شکرد، به‌مزووانه‌ وه‌زاره‌ته‌که‌یان به‌هاوکاری ڕێکخراوه‌ ژینگه‌ییه‌کانی ناوخۆیی‌و بیانی ده‌ست به‌ئه‌نجامدانی پشکنین‌و توێژینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر ئاو هه‌واو ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ستخستنی زانیاری ورد له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌کانی چه‌کی کیمیایی له‌سه‌ر ئاوو هه‌واو ژینگه‌ی ناوچه‌که‌و هه‌وڵدان بۆ قه‌ره‌بوکردنه‌ه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌زیانه‌کانی ئه‌و چه‌که‌ کیمیاییانه‌.

 وتیشی:"کاره‌کانمان به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ پسپۆڕانی نێوده‌وڵه‌تی له‌بواری ژینگه‌دا ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانن زۆرترین خزمه‌ت به‌ژینگه‌ی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن، چونکه‌ ژینگه‌ موڵکی هه‌موو که‌سێکه‌و ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو تاکێکه‌ پارێزگاری لێ بکات.


زۆرترین خوێندراو