به‌ئاماده‌بونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ته‌رمى پێشمه‌رگه‌ى دێرین به‌کرى حاجى سه‌فه‌ر به‌خاک سپێردرا

10/24/2014 2:29:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

  
به‌ ئاماده‌بونى به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و ژماره‌یه‌ک له‌سه‌رکرده‌ سیاسیه‌کان و تێکۆشه‌ره‌ دێرینه‌کان و هاورێ‌ و که‌سوکارو خانه‌واده‌ى کۆچکرد و جه‌ماوه‌رێکى به‌رچاو له‌گۆرستانى سه‌یوان له‌شارى سلێمانى ته‌رمى پێشمه‌رگه‌ى دێرین به‌کرى حاجى سه‌فه‌ر به‌خاک سپێردرا .
 
به‌کرى حاجى سه‌فه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌کى دێرین و به‌ئه‌مه‌ک بووه‌ له‌ سالى ١٩٧٦ په‌یوه‌ندى به‌ریزه‌کانى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانه‌وه‌ کردووه‌و  له‌و ساته‌وه‌خته‌دا چه‌ندین ئه‌رک و لێپرسراوێتى پێسپێردراوه‌.

به‌کرى حاجى سه‌فه‌ر له‌ ساڵى ١٩٤٢ له‌ قه‌زاى پێنجوێن له‌ دایک بووه‌ وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کى قاره‌مان و دڵسۆز رۆڵى به‌رچاوى له‌ مێژووى خه‌باتى رزگاریخوازى گه‌لى کوردا گێراوه‌  ئێواره‌ى 22 ى تشرینى یه‌که‌مى 2014  دواى دوو ساڵ ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ شارى سلێمانى کۆچى دوایى کرد وله‌گۆرستانى سه‌یوان له‌شارى سلێمانى به‌خاک سپێردرا .
 

 
 


زۆرترین خوێندراو