سبه‌ى شه‌ممه‌ ده‌بێته‌ پشووى فه‌رمى

10/24/2014 9:20:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌بۆنه‌ى ساڵى نوێى کۆچى  رایده‌گه‌یه‌نێت  سبه‌ى شه‌ممه‌ ده‌بێته‌ پشووى فه‌رمى له‌و داموده‌زگاو فه‌رمانگانه‌ى حکومه‌ت که‌ رۆژانى شه‌ممه‌ ده‌وامیان هه‌یه‌.
 
ئه‌مه‌ده‌قه‌که‌یه‌تى :

به‌بۆنه‌ى ساڵى نوێى کۆچى به‌ناوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پیرۆزبایى له‌موسڵمانانى کوردستان وعیراق وجیهان ده‌کات، به‌و هیوایه‌ى ساڵى تازه‌ى کۆچى ببێته‌ ساڵێکى پێ‌ له‌ سه‌قامگیرى وئاشتى وبه‌خته‌وه‌رى بۆ هه‌مو لایه‌ک.

به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ى شه‌ممه‌ ده‌بێته‌ پشووى فه‌رمى له‌و داموده‌زگاو فه‌رمانگانه‌ى حکومه‌ت که‌ رۆژانى شه‌ممه‌ ده‌وامیان هه‌یه‌.


سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
24ـى ئۆکتۆبه‌رى 2014



زۆرترین خوێندراو