رێکخراوى بزوتنه‌وه‌ى خوێندکارانى کوردستان و هه‌ناسه‌کانى نیشتمان پشتیوانى خۆیالن بۆ کوبانى دوپاتده‌که‌نه‌وه‌

10/24/2014 9:51:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز

هه‌ردوو رێکخراوى بزوتنه‌وه‌ى خوێندکارانى کوردستان و هه‌ناسه‌کانى نیشتمان له‌ژێر دروشمى " کۆبانى هه‌موومان هاوخه‌متین " چه‌ند چالاکیه‌کى ئه‌ده‌بى و هونه‌ریان ئه‌نجامدا 
   
هه‌ردوو رێکخراوى بزوتنه‌وه‌ى خوێندکارانى کوردستان و هه‌ناسه‌کانى نیشتمان له‌ کۆفى نێتى ئه‌منه‌ سوره‌که‌ به‌مه‌به‌ستى پشتیوانى و به‌رز ڕاگرتنى به‌رخودانى شارى کۆبانى چه‌ندین چالاکى هونه‌رى و ئه‌ده‌بیان ئه‌نجامدا.

 باوان رزگار وته‌بێژى هه‌ردوو رێکخراوه‌که‌ به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یاند ئێمه‌ وه‌ک رێکخراوى بزوتنه‌وه‌ى خوێندکارانى کوردستان و هه‌ناسه‌کانى نیشتمان بیرۆکه‌ى ئه‌وه‌مان لاگه‌ڵاڵه‌بوو وه‌ک ئه‌رکێکى نیشتمانى و نه‌ته‌وایه‌تى بۆ پاڵپشتى خوشک و براکانمان و به‌رزراگرتن و به‌رخودانى کۆبانى چه‌ند چالاکیه‌کى هونه‌رى ئه‌نجام بده‌ین .

هه‌وها ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌پرۆژه‌یه‌کیان ئاماده‌کردوه‌ که‌خۆى له‌سێ خاڵدا ده‌بینێته‌وه‌. ئه‌وانیش ( ناونانى جێگایه‌کى شیاو له‌شارى سلێمانى به‌ناوى کۆبانیه‌وه‌ , وه‌هه‌روه‌ها پێدانى نازناوى پایته‌ختى به‌رخودانى کوردان " به‌شارى کۆبانى و ئه‌ونازناوه‌ جێگاى بکرێنه‌وه‌ له‌به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بى و نوسراوه‌ فه‌رمى و نافه‌رمییه‌کاندا و راگه‌یاندنه‌کان به‌کارى بهێنن , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاندانى کۆمپانیاکانى به‌رهه‌مهێنانى فلم و نوسه‌رانیبوارى فلم  سازى و شانۆ که‌واله‌سه‌رقاره‌منێتى به‌رخودانى ئه‌وشاره‌ به‌رهه‌م ده‌ربکه‌ن و ره‌وش و روداوه‌کانى کۆبانى به‌ دۆکۆمێنت بکرێت )  دواتر به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ئه‌م داخوازیانه‌مان  له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ واژۆى له‌سه‌رکراو  به‌مه‌به‌ستى پشتگیرى کردنى له‌لایه‌ن هه‌رتاکێک ولایه‌نێکه‌وه‌ ئاراسته‌ى راگه‌یاندنه‌کانمان کردوه‌ ,

باوان رزگار ووتیشى : له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوشدا کۆنوسى پرۆژه‌که‌ ده‌به‌ینه‌ نوسینگه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان له‌ سلێمانى و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى وبه‌مه‌به‌ستى  جێبه‌جێکردنى له‌لایه‌ن لاه‌یه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه‌ ،له‌ کۆتایى دا ئاماده‌بوان به‌ واژۆکردنیان پاڵپشتیان بۆ ئه‌و داخوازییانه‌ راگایاند .


زۆرترین خوێندراو