کۆنگره‌ى پارتى ماف وئازادیه‌کان کۆتایى هات و فه‌همى ده‌میر بوو به‌ سه‌رۆکى گشتى ئه‌وپارته‌

10/27/2014 9:18:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

  ئه‌مرۆ 27 ى تشرینى یه‌که‌مى 2014 به‌ئاماده‌بوونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و وه‌فدێکى هاورێى و ژماره‌یه‌کى به‌رچاو له‌نوێنه‌رى حزب ولایه‌ن و رێکخراو که‌سایه‌تى سیاسى کوردستانى کۆنگره‌ى شه‌شه‌مى پارتى ماف وئازادییه‌کان   " هاک پار"کۆتایى به‌کاره‌کانى هێناو فه‌همى ده‌میر وه‌ک سه‌رۆکى   گشتى هه‌ڵبژێردرا .

پارتى ماف و ئازادییه‌کان "هاک پار " له‌ شه‌شه‌مین کۆنگره‌ى ئاسایى خۆیدا فه‌همى ده‌میرى بۆ پۆستى سه‌رۆکى گشتى پارته‌که‌ى هه‌ڵبژارد.

 کۆنگره‌که‌ که‌ له‌ ناوه‌ندى کلتور کۆجاته‌ له‌ شارى ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى تورکیا به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا هه‌ریه‌ک له‌ بایرام بۆزیه‌ل، جه‌لال بایکارا و فه‌همى ده‌میر بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆکى گشتى پارته‌که‌ کاندید کرابوون.

پێش به‌ستنى کۆنگره‌که‌، بایکارا له‌ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا کشانه‌وه‌ى خۆى له‌ کاندیدى پۆستى سه‌رۆکى گشتى هاک پار ڕاگه‌یاند.

دواى خولى یه‌که‌مى ده‌نگدانه‌که‌، به‌هۆى به‌ده‌ستهینانى زۆرینه‌ى ده‌نگه‌کان له‌لایه‌ن ده‌میره‌وه‌، بۆزیه‌ل له‌ کاندیدى سه‌رۆکى گشتى کشایه‌وه‌.

له‌ کاتى دووباره‌کردنه‌وه‌ى ده‌نگدانه‌که‌دا فه‌همى ده‌میر به‌ سه‌رۆکى گشتى پارتى ماف و ئازادییه‌کان "هاک پار " هه‌ڵبژێردرا.


زۆرترین خوێندراو