هاوڵاتیان ده‌توانن فۆرمى خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌ندامى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌لبژاردنه‌کان پڕ بکه‌نه‌وه‌

10/30/2014 11:27:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

رۆژى چوارشه‌مممه‌  29ى تشرینى یه‌که‌مى 2014 لیژنه‌ى کاتى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى کوردستان،   ئاماده‌بوونى ته‌واوى ئه‌ندامانى یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا.

سه‌باره‌ت به‌کۆبوونه‌وه‌که‌ مامۆستا مه‌روان گه‌ڵاڵى سه‌رۆکى لیژنه‌ له‌لێدوانێکدیدا بۆ ماڵپه‌رى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند: سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌وه‌که‌ چه‌ند بڕیارێک ده‌رکرا. یه‌کێک له‌و بریارانه‌  ئه‌نجامدانى کۆبوونه‌وه‌یه‌که‌ له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ئه‌وانه‌ى پسپۆر یان گرینگى به‌هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ن  بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بریاره‌ رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى داهاتوو سه‌عات 3ى پاشنیوه‌رۆ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ى  ئه‌نجام بدرێت و راوبۆچوونى ئه‌م رێکخراوانه‌ وه‌ربگیرێت. سه‌رۆکى لیژنه‌ى کاتى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى کوردستان روونیشیکرده‌وه‌ دووه‌ بریار که‌ ئه‌مرۆ له‌کۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ ده‌رکرا په‌سه‌ندکردنى کلێشه‌یه‌ک (فۆرم) بوو  بۆ وه‌رگرتنى سیڤى  پاڵێوراوان له‌گه‌ڵ  دارشتن و په‌سندکردنى ئه‌و مه‌رجانه‌ى  له‌ئه‌سلى یاسه‌که‌دا هاتوون  وه‌ک مه‌رجى بنه‌ره‌تى بۆ وه‌رگرتنى پاڵیروان . له‌بڕیارێکى تردا دوا مۆڵه‌ت بۆ وه‌رگرتنى سیڤى بۆ وه‌رگرتنى پالێوراو بۆ ئه‌ندامانى کۆمسیۆنه‌که‌ که‌ به‌پى یاساکه‌ بریتیه‌ له‌ 9 که‌سه‌ دیاریکرا له‌مڕۆوه‌ تاوه‌کو 10/11  وه‌رگرتنى سیڤیه‌کان دوه‌بێت. 

پیویسته‌ بوترێت هاوڵاتیان ده‌توانن له‌ ماڵپه‌رى په‌رله‌مانى کوردستان له‌رێگاى ئایکۆنێکى تایبه‌ت سه‌رجه‌م زانیاریه‌کان و فۆرمى تایبه‌ت وه‌ربگرن و پرى بکه‌نه‌وه‌و له‌رێگاى ئه‌و ئیمه‌ل و ناونیشانه‌ى  دیارى کراوه‌ فۆرمه‌کان بنێرنه‌وه‌. 
 


زۆرترین خوێندراو