ته‌رمى شه‌هید (عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ) گه‌یشته‌وه‌ مزگه‌وتى ئه‌حمه‌دى حاجى عه‌لى له‌سلێمانى

11/26/2014 10:49:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

له‌هێرشه‌کانى ئه‌مرۆى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌میحوه‌رى که‌رکوک (عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ته‌لوه‌رد شه‌هید کرا .
هه‌ر له‌هه‌مان شه‌ڕدا پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان( زه‌رده‌شت عوسمان ) پێشمه‌رگه‌ى ده‌سته‌ى پاسه‌وانى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود بریندارکرا

ئه‌مڕۆ 26 ى تشرینى دووه‌مى 2014،  عه‌تا محه‌مه‌د کورى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سکرتێرى گشتى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان شه‌هید کرا، دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ باوکى له‌ سه‌نگه‌ره‌کانى به‌رگرى له‌ نیشتمان له‌ گوندى ته‌لوه‌ردى باشورى شارى که‌رکوک دژى تیرۆرستانى داعش شه‌ڕده‌کات له‌ هه‌ڵمه‌تى ئازادکردنى ئه‌و ناوچه‌یه‌دا شه‌هید (عه‌تا محه‌مه‌د) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى (حسدک) به‌سه‌ختى بریندارده‌بێت و دواتر شه‌هید ده‌بێت و ده‌چێته‌ کاروانى نه‌مرانه‌وه‌.

سبه‌ى پێنج شه‌ممه‌ کاتژمێر 9ى سه‌رله‌به‌یانى  له‌مه‌راسێمێکدا ته‌رمى شه‌هید عه‌تا محه‌مه‌د بۆ گوندى گوڵه‌خانه‌ى دوه‌ڤه‌رى شاره‌زوور ببرێت  وله‌زێدى خۆى به‌خاک بشپێردرێت  


زۆرترین خوێندراو