مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌کات

11/27/2014 12:03:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌بۆنه‌ى شه‌هید بوونى (عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى (حسدک) و کورى سکرتێرى گشتى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ، مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌کات که‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى :

 بۆ به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود سکرتێری گشتى
 حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان

به‌ خه‌مو په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى شه‌هیدبوونى به‌ڕێز(عه‌تا)ى کوڕتان و ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى حزبتانمان بیست، که‌ له‌ سه‌نگه‌رى به‌رگرى له‌خاک و ئازادى میلله‌ته‌که‌مان گیانى به‌خشى، له‌ده‌ستدانى که‌که‌ عه‌تا مایه‌ى داخو که‌سه‌رێکى زۆره‌ بۆ هه‌موو لایه‌ک، داواکارین خوا سه‌بووریتان بدات و له‌ خه‌م و خه‌ساره‌تتان به‌دوور بگرێ.

  بێگومان رۆڵى به‌ڕێزتان و بنه‌ماڵه‌ سه‌ربه‌رزه‌که‌تان له‌ کاروانى شۆڕش و خه‌باتى گه‌له‌که‌مان روون وئاشکرایه‌و مایه‌ى شانازییه‌، هه‌ر بۆیه‌ش له‌و پێناوه‌دا قوربانی زۆرتان داوه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ ره‌واکان و به‌دیهێنانى مافه‌کانى گه‌له‌که‌مان.
  جارێکى دیکه‌ خۆمان به‌ هاوخه‌م و هاوبه‌شى ئێوه‌ ده‌زانین و ئومێده‌وارین ئه‌وه‌ دوا کۆستى به‌ڕێزتان و بنه‌ماڵه‌که‌تان بێت.
(انالله‌ وانا الیه‌ راجعون)

مه‌کته‌بى سیاسی
 پارتى دیموکراتى کوردستان
27-11-2014
 


زۆرترین خوێندراو