مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌کات

11/27/2014 12:12:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز
           

به‌بۆنه‌ى شه‌هیدبوونى کوڕه‌ گه‌وره‌ى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سکرتێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان، مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌کى ئاڕاسته‌ ده‌کات ، که‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى : 

 
بۆ به‌ڕێز/ محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود 
بابه‌ت/ پرسه‌نامه‌ 
پاش سلاێکى گه‌رم ... 

به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى شه‌هیدبوونى کاکه‌ (عه‌تا)ى کوڕتمان پێگه‌یشت، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى ئاڕاسته‌ى ئێوه‌ى تێکۆشه‌رو خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان و ته‌واوى ئه‌ندامان و کادیرانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ده‌که‌ین، هیوادارین ئه‌مه‌ دواناخۆشیتان بێت. 

به‌ڕێز مه‌حه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود!
به‌ڕێزان سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست!

شه‌هیدبوونى کاکه‌ (عه‌تا)، وه‌کو ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست، سه‌لماندیه‌وه‌، که‌ ته‌واوى هێزه‌ سیاسیه‌کان، له‌ راپه‌راندنى ئه‌رکه‌کانیان, هه‌تا راده‌ى به‌خشینى سه‌رکرده‌و رۆڵه‌ى سکرتێره‌کانیان، درێغى ناکه‌ن، ئه‌م رۆحیه‌ته‌ش، ده‌سته‌به‌رى سه‌رکه‌وتنه‌ به‌سه‌ر داعش تاریکپه‌رسته‌کاندا.

خودا سه‌بوریتان بداته‌وه‌و رۆحى شه‌هید عه‌تاو ته‌واوى شه‌هیدانى کوردستان هه‌میشه‌ شادبێت.

مه‌کته‌بى سیاسى (ی.ن.ک)
26-11-2014


زۆرترین خوێندراو