مه‌کته‌بى سیاسى پارتى نه‌ته‌وه‌یى کوردستانى بروسکه‌ى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌کات

11/27/2014 5:59:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

مه‌کته‌بى سیاسى پارتى نه‌ته‌وه‌یى کوردستانى  به‌بۆنه‌ى شه‌هید بونى (عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ) کوڕى سکرتێرى گشتى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بروسکه‌یه‌کى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌کات ، ئه‌مه‌ دقه‌که‌یه‌تى : 


به‌رێز  / کاک محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود /  تێکۆشه‌ر
بابه‌ت / پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى 

به‌ناوى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى به‌رێزتان ده‌که‌ین به‌بۆنه‌ى شه‌هید بوونى (کاکه‌ عه‌تا ) ى سه‌رکرده‌و پێشمه‌رگه‌ ، که‌له‌پێناو به‌رگرى کردن له‌خاکى پیرۆزى کوردستان و گه‌لى کورد گیانى پاکى به‌خشى و هاوبه‌شى خه‌متانین، له‌خواى گه‌وره‌ داواکارین (کاکه‌ عه‌تا) و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى رێگاى رزگارى کوردستان به‌به‌هه‌شتى به‌رین شادبکات و سه‌بووریش به‌بنه‌ماڵه‌ به‌رێز و تێکۆشه‌ره‌که‌تان ببه‌خشێن .

انالله وانا الیه‌ راجعون 

مه‌کته‌بى سیاسى 
پارتى نه‌ته‌وه‌یى کوردسان 
27-11-2014


زۆرترین خوێندراو