وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم بروسکه‌ى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌کات

11/27/2014 6:19:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌بۆنه‌ى شه‌هید بونى (عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ) کوڕى سکرتێرى گشتى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بروسکه‌یه‌کى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌کات ، ئه‌مه‌ دقه‌که‌یه‌تى : 


بۆ براى به‌ڕێزم کاک محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود
سکرتێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان 

به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى شه‌هید بوونى هه‌ڤاڵ (عه‌تا ) ى کوڕى گه‌وره‌تان پێمان ه‌یشت که‌گیانى خۆى کرده‌ قوربانى له‌پێناو پاراستنى خاکى نیشتمان .

پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ى به‌ڕێزتان ده‌که‌ین له‌خواى گه‌وره‌ داواکارین روحى به‌به‌هه‌شتى به‌رینى خۆى شاد بکات و سه‌بووریش به‌که‌س وکارو خانه‌واده‌که‌تان بدات .

" انا لله وانا الیه‌ راجعون "

کریم سنجارى 
وه‌زیرى ناوخۆ 
27-11-2014


زۆرترین خوێندراو