بروسکه‌ى سه‌ره‌خۆشى یاریده‌ده‌رى سکرتێرى گشتى بۆکاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانى یه‌کێتى بۆ به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود

11/27/2014 6:51:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

 یاریده‌ده‌رى سکرتێرى گشتى بۆکاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان به‌بۆنه‌ى شه‌هید بونى (عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ) کوڕى سکرتێرى گشتى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بروسکه‌یه‌کى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌کات ، ئه‌مه‌ دقه‌که‌یه‌تى : 


به‌رێز/ کاک محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود  هه‌ڤاڵانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان 
بابه‌ت /  پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى 

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى شه‌هیدبوونى پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان کاکه‌ (عه‌تا ) مان بیست کوڕى پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ى قاره‌مان کاکه‌ (حه‌مه‌ى حاجى مه‌حمود ) سکرتێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ،به‌وبۆنه‌ خه‌مناکه‌وه‌ پرسه‌وسه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى به‌ڕێزتان وه‌ سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانى حزبه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان ده‌که‌ین وه‌له‌خواى گه‌وره‌ داواکارین دواناخۆشى ئێوه‌ى به‌رێزبێت بێگومان شه‌هیدبوون وه‌شه‌هید به‌خشین پیشه‌ى دڵسۆزان و تێکۆشه‌رانه‌ داوا له‌خواى گه‌وره‌ ده‌که‌ین که‌شه‌هید به‌به‌هه‌شتى به‌رین شادبکات ئێوه‌ش هه‌رسه‌به‌رزین .

انالله واناالیه‌ راجعون 

پۆڵا سیروان تاڵه‌بانى 
یاریده‌ده‌رى سکرتێرى گشتى
بۆکاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان 


زۆرترین خوێندراو