سه‌رۆکى هه‌رێم سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌کات

11/27/2014 10:50:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا هاوخه‌میى خۆى به‌ به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ڕاگه‌یاند به‌هۆى شه‌هیدبوونى کوڕه‌ گه‌وره‌که‌ى له‌ به‌ره‌کانى شه‌ڕى دژى تیرۆریستانى داعش. 

سه‌رۆکى هه‌رێم له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆى و به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود کرد و  ووتی: " کوڕى به‌ڕێزتان کوڕى منه‌، هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ى له‌ شه‌ڕى به‌رگریکردن له‌ که‌رامه‌تى گه‌له‌که‌یان گیانى خۆیان فیدا کردووه‌ ڕۆڵه‌ى من و تۆن. هه‌ر هه‌موومان بۆ شه‌هیدبوونى ڕۆڵه‌ قاره‌مانه‌کانى گه‌له‌که‌مان خه‌مبار و خاوه‌ن پرسه‌ین و هاوبه‌شى خه‌مى یه‌کترین ".

هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا سه‌رۆکى هه‌رێم سه‌ره‌خۆشیشى له‌ که‌سوکار و خانه‌واده‌ى هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ کرد که‌ قاره‌مانانه‌ خوێنى خۆیان له‌پێناو سه‌ربه‌رزیى گه‌له‌که‌یان به‌خشیوه‌ و ئه‌وه‌یشى دووپات کرده‌وه‌ که‌ خوێنى شه‌هیدانمان به‌فیڕۆ ناچێت.


زۆرترین خوێندراو