به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود مه‌دالیاى ئاشتى له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ى ئیسلامى بۆ چاکسازى و ئاشتى پێبه‌خشرا

12/16/2014 11:56:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

کاتژمێر 10:30 سه‌ره‌له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 16 ى کانوونى یه‌که‌مى 2014 ، کۆمه‌ڵه‌ى ئیسلامى بۆ چاکسازى و ئاشتى له‌هۆڵى جه‌ماوه‌ر له‌شارى سلێمانى مه‌راسیمێکى تایبه‌تیان بۆبه‌خشینى خه‌ڵاتى ئاشتى به‌ سمبولى شه‌هیدان عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود سازکرد .

  سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌که‌ به‌خوێندنه‌وه‌ى  چه‌ند ئایه‌تێک له‌قورئانى پیرۆز و ساتێکێک وه‌ستان له‌گه‌ڵ سرودى نیشتمانى ئه‌ى (ره‌قیب )  ده‌ستی پێکرد .

پاشان له‌رێگاى داداشۆوه‌ چه‌ند دیمه‌نێک له‌داستانى رزگارکردنى ته‌لوه‌رد نمایشکرا که‌تیایدا شه‌هیدى سه‌رکرده‌ (کاکه‌ عه‌تا) گیانى خۆى کرده‌ قوربانى بۆپاراستنى کوردستان و چووه‌ کاروانى نه‌مرانه‌وه‌ .

دواتر به‌رێز شێخ عه‌لى عه‌بد خه‌فاجى ئه‌میندارى کۆمه‌ڵه‌ى ئیسلامى بۆ چاکسازى و ئاشتى وته‌یه‌کى پێشکه‌شکرد ،که‌تیایدا ئاماژه‌یدا به‌قاره‌مانێتى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌روبه‌روبونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش ،له‌وروه‌شه‌وه‌ رۆڵى  به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمودى به‌رز نرخان که‌وه‌ک سه‌کرده‌یه‌کى شۆرشگێر له‌به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ به‌ره‌نگارى تیرۆرستان بۆته‌وه‌ وله‌وپێناوه‌شدا کوره‌ گه‌وره‌که‌ى کرده‌ قوربانى بۆ پاراستنى خاکى کوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا به‌ ئه‌و سه‌روه‌ریه‌گه‌وره‌ى کاکه‌ عه‌تا بۆ خۆیى و بنه‌ماڵه‌که‌ى و حزبى سۆسیالیست و کوردستان تۆماریکرد که‌جێگه‌ى شانازى هه‌موو لایه‌که‌ .

 خه‌فاجى سوپاسى سه‌کردایه‌تى سیاسى و گه‌لى کوردى کرد بۆ به‌هاناوه‌چونى ئاوه‌راکان و گرتنه‌خۆیان و دابینکردنى رێوشێوێنى پێویست بۆیان ، ووتیشى ئه‌وه‌ى گه‌لى کورد له‌م ماوه‌یه‌دا پێشکه‌شى کرد پێویسته‌ به‌رز برخێندرێت و به‌قاره‌مانیه‌تیه‌کى گه‌وره‌ له‌به‌چاو بگیرێت .

پاشان له‌لایه‌ن به‌رێزان شێخ عه‌لى عه‌بد خه‌فاجى و شێح نیسان جمێلى و دکتۆر نزاره‌وه‌ مه‌دالیاى ئاشتى و خه‌ڵاتى رێزلێنان به‌خشرایه‌ به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود.

دواتر له‌لایه‌ن به‌رێز دلاوه‌ر زه‌نگى سه‌رۆکى یه‌کێتى نوسه‌رانى کورد له‌رۆژئاواى کوردستان خه‌ڵاتى رێزلێنانى یه‌کێتیه‌که‌ى پێشکه‌ش به‌به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود کردو تیشکى خسته‌ سه‌ر رۆڵ وبه‌خه‌بات و قوربانى به‌رێزیان  له‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى دوژمانى کورد هه‌رله‌شۆرشى نوێ تائێستا که‌به‌هه‌مان نه‌فه‌س به‌رده‌وامه‌، ووتیشى له‌هه‌رشوێنێ‌ مه‌ترسى بۆ سه‌رگه‌لى کورد هه‌بێت به‌رێزیان ئاماده‌ن .ئاماژه‌شى به‌وه‌دا که‌له‌ئێستادا هه‌رێمى کوردستان و رۆژئاواى کوردستان روبه‌روى هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆرستان بونه‌ته‌وه‌ و پێویسته‌ به‌هه‌مولایه‌ک به‌ره‌نگاریان ببینه‌وه‌و پارێزگارى له‌ده‌ستکه‌وته‌کان بکه‌ین .

پاشان به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ووته‌یه‌کى پێشکه‌ش کردوو ئاماژه‌یدا به‌و شه‌ره‌ نه‌خوازراوه‌ى روبورى عێراق و کوردستان بۆته‌وه‌ که‌رۆژانه‌ چه‌ندین کرده‌وه‌ى نامرۆڤانه‌ له‌لایه‌ن چه‌کدارانى داعشه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیان ئه‌نجام ده‌درێت و هێرش ده‌کرێته‌ سه‌ر کوردستان و ناوچه‌کانى ترى عێراق و که‌به‌سه‌دان که‌س ده‌بنه‌قوربانى .

هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌رجه‌م ئه‌و حزب و لایه‌نه‌ کوردستانى و عێراقیه‌کان  و که‌سایه‌تى و ده‌زگاکانى راگه‌یاند و رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌ن و سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌کان کۆمه‌ڵگه‌و گه‌لى کوردستانى کرد که‌هاوخه‌مى خۆیان ده‌ربڕیوه‌ له‌شه‌هید بونى کاکه‌عه‌تا و به‌شداربون له‌مه‌راسیمى به‌خاکسپاردن و پرسه‌که‌یدا ، ووتیشى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ کاکه‌ عه‌تا هیچ جیاوازیه‌کى نیه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م شه‌هیدانى کوردستان ئه‌وانه‌ى له‌رابردوودا شه‌هیدبون و ئه‌وانه‌شى له‌ئێستادا شه‌هید ده‌بن ، ووتى کاکه‌عه‌تا ته‌نها به‌رپرسیارێتى سه‌رشانى خۆى جێبه‌جێکردووه‌ ،بۆیه‌ هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌ک کوڕى منه‌وه‌ کاکه‌عه‌تایه‌ بۆمن .

به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌چۆن له‌رابردوودا به‌رده‌وام بوون له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى دوژمنان و ناحه‌زان به‌هه‌مان نه‌فه‌س به‌رده‌وام ده‌بن بۆ پاراستنى خاکى پیرۆزى کوردستان و گه‌لى کورد ، ووتیشى ئاسۆى سه‌رکه‌وتن روونه‌وه‌ سه‌رکه‌وتن بۆ حه‌قه‌و ئه‌وانه‌ى دژى ئاشتى دیموکراسى و مافه‌کانى مرۆڤن کۆتاییان نزیکه‌ .

دواتر به‌رێز رزگار غه‌فور ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌ناوى مه‌کته‌بى سیاسیه‌وه‌ ووته‌یه‌کى پێشکه‌ش کردوو ئاماژه‌یدا به‌قاره‌مانێتى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌روبه‌رو بونه‌وه‌ى تیرۆرستان و پارێزگارى کردنى گه‌لى کورد و رۆڵى شه‌هیدى سه‌رکرده‌(کاکه‌ عه‌تا  ) ى به‌رزنرخاند له‌ئه‌نجامدانى کاره‌کانیدا له‌نێو حزبداو ئاماژه‌یى به‌وه‌دا که‌کاکه‌ عه‌تا هه‌روه‌ک چۆن هه‌میشه‌ جه‌ختى له‌سه‌ر پارێزگارى ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌له‌که‌مان و خاکى پیرۆزى کوردستان ده‌کرده‌وه‌ له‌پێناو ئه‌و رێبازه‌دا گیانى پاکى کرده‌ قوربانى ، هه‌وه‌ها ئاماژه‌شى به‌وه‌دا که‌له‌سه‌ر هه‌موولایه‌ک پێویسته‌ رێبازى شه‌هیدان بگرین و به‌ره‌نگارى دوژمنان بینه‌وه‌ ، دووپاتیشى کرده‌وه‌ که‌حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر رێبازى شه‌هیدان بۆ پاراستنى خاکى پیرۆزى کوردستان به‌دیهێنانى سه‌رجه‌م مافه‌کانى گه‌لى کورد .
 

 کۆمه‌ڵه‌ى ئیسلامى بۆ چاکسازى و ئاشتى رێکخراوێکى مه‌ده‌نى عێراقیه‌ و له‌بوارى ،ئاشتى وکۆمه‌ڵایه‌تى و ساسیداکارده‌کات و گرنگى به‌ژیانى سیاسى عێراق و کردستان ده‌دات .


زۆرترین خوێندراو