سه‌رۆک کۆمارى عیراق په‌یامێک ئاڕاسته‌ى ئێزیدییه‌کان ده‌کات

12/19/2014 7:55:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
           
دکتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمارى عێراق به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى رۆژووى ئێزدییه‌وه‌ په‌یامێکى ئارٍِاسته‌ى په‌یڕه‌وانى ئاینى ئێزیدى کرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:

له‌مڕۆژانه‌دا بۆنه‌ى جه‌ژنى رۆژوو هاتۆته‌وه‌ پێش که‌ په‌یڕه‌وانى ئاینى ئێزیدى له‌عیراق و جیهان پیرۆز رایده‌گرن، ئه‌مساڵ جه‌ژنى رۆژوو له‌کاتێکدایه‌ که‌ به‌داخه‌وه‌ ئێزیدیه‌کان و هه‌موو عیراقیه‌کانیش له‌بارودۆخێکى کاره‌ساتباردان و به‌تاوێکى زۆره‌وه‌ قاره‌مانانه‌ رووبه‌ڕووى مه‌رامى هێزى شه‌ێ‌ بوونه‌ته‌وه‌ که‌ خۆى له‌تاوانه‌کانى داعشدا ده‌بینێته‌وه‌ به‌هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ى ئه‌و تاقمه‌ تێرۆرستیه‌ لێى به‌رپرسیارن له‌کوشتار و وێرانکارى و ده‌ربه‌ده‌رکردنى سه‌دان هه‌زار خێزان، به‌تایبه‌ت ده‌رحه‌ق په‌یڕه‌وانى هه‌ردوو ئاینى ئێزدى و مه‌سیحى و هاونیشتمانیه‌ موسڵمانه‌کانى دیکه‌ى دانیشتووى ئه‌و ناوچانه‌ى گیرۆده‌ى ده‌ستى ئه‌و تاوانکارانه‌ن.

تێپه‌ێ‌ بونى ئه‌م جه‌ژنى رۆژووه‌ به‌غه‌مگینیى  له‌کاتێکدا دانبه‌خۆداگرى و قاره‌مانێتیى هاونیشتمانیانى ئێزیدی، به‌تایبه‌ت جه‌نگاوه‌رانى سه‌ر چیاى شه‌نگال و گیانفیدایى شه‌هیدان و قوربانیدانى خانه‌واده‌کانیان به‌رزراده‌گرین، له‌کاتێکدا ده‌ستى نزا به‌رزده‌که‌ینه‌وه‌ بۆ چاکبوونه‌وه‌ى خێراى برینداران و گه‌ڕانه‌وه‌ى ونبوو و رفێنراوه‌کان به‌سه‌لامه‌تی، جه‌ختیش له‌سه‌ر هه‌وڵ و سوربونى هێزه‌چه‌کداره‌کان و گه‌لى عیراق و دامه‌زراوه‌کانى ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌ بۆ چڕکردنه‌وه‌ى هه‌وڵى ‌ نیشتمانیی، به‌پشتیوانى و هاریکاریى نێوده‌وڵه‌تى وڵاتانى دۆست، له‌پێناو پاککردنه‌وه‌ى شارو لادێکانى ئێزیدیه‌کان و له‌گه‌ڵیاندا هه‌موو شاره‌ خۆشه‌ویسته‌کانى عیراق و فه‌راهه‌مکردنى زه‌مینه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌ربه‌ده‌ربووو راگوێزراوان بۆ ناوچه‌کانى خۆیان.

ئه‌و مه‌ینه‌تیانه‌ى ئێزیدیه‌کان له‌ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند مانگه‌ى رابردوودا رووبه‌ڕووى بوونه‌ته‌وه‌ کاریگه‌ریى له‌سه‌ر دڵ و ده‌رونى هه‌مواندا جێهێشتوه‌، ئه‌مه‌ش گرنگیى سود وه‌رگرتن  له‌هه‌مو که‌ره‌سته‌ به‌رده‌سته‌کان له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌کانى ده‌وڵه‌ت و رێکخراوه‌کان و پشتیوانیى نێوده‌وڵه‌تیى دووپاتده‌کاته‌وه‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى مه‌ینه‌تییه‌کان تا رۆژى سه‌رکه‌وتنى یه‌کجارى به‌سه‌ر داعشدا له‌ناوچه‌ى ئێزیدیاتى و هه‌موو ناوچه‌کانى عیراق.

فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆک کۆمار


زۆرترین خوێندراو