به‌بۆنه‌ى سه‌رکه‌وتنه‌کانى پێشمه‌رگه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق پیرۆزبایى له‌ سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ده‌کات

12/19/2014 9:30:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19 ى کانوونى یه‌که‌مى  2014 حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقى فیدڕاڵ له‌ڕێى ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندى به‌ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان کرد.

له‌م په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقى فیدڕاڵ پیرۆزبایى له‌ سه‌رۆک بارزانى کرد به‌ بۆنه‌ى سه‌رکه‌وتنه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌ ده‌ڤه‌رى زووممار و شه‌نگال و شکاندنى ئابڵۆقه‌ى تیرۆریستانى داعش له‌سه‌ر چیاى شنگال. هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشیشى له‌ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ کرد بۆ ئه‌و ده‌ستکه‌وت و سه‌رکه‌وتنانه‌ى له‌شه‌ڕى دژى تیرۆریستانى داعش به‌ده‌ستیان هێناوه‌.

هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقى فیدڕاڵ پشتگیرى و پشتیوانى حکوومه‌تى عێراقى بۆ هه‌رێمى کوردستان و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆریستان دووپات کرده‌وه‌ و جه‌ختى له‌ هه‌ماهه‌نگى و په‌یوه‌ندیى به‌رده‌وامى هه‌ردوولا کرده‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو